تایبه‌ت:نوچه‌نێت
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی جه‌خت له ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی دەکاتەوە، به مه‌رجێك كۆنگره‌یه‌كی یه‌كده‌نگ بێت و یه‌كێتی به‌هیزتر بكات.
دوای روداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌م ساڵ ، له ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، جموجۆڵیكی چڕ‌وپڕ ده‌ستی پیكردوه بۆ سازدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی له نزیكترین واده‌دا ، له كۆتا كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌شدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی هه‌ڵوه‌شیندرایه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، له‌تیف نێروه‌ی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، سه‌باره‌ت قسه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌بۆنه‌ی دواكه‌وتنی كۆبونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ دیاری كردنی كاتی سازكردنی كۆنگره‌ی رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له كۆتا كۆبونه‌وه‌ی خۆی دا جه‌ختی له ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتودا کردۆتەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای پیشكه‌شی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كردوه.
له‌تیف نێروه‌ی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئیمه جه‌خت له كۆنگره‌یه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه كه كۆده‌نگی یه‌كێتییه‌كانی له‌سه‌ر بێت. ئه‌و كۆده‌نگییه‌ش خه‌ریكه هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و پیش ده‌چێت.
سه‌باره‌ت به داوای ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی، بۆ كاتی ئه‌نجامندانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی گوتی، ئه‌نجومه‌ن جه‌ختی له ئه‌نجامدانی كۆنگره كردوه‌ته‌و،ه له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٨، هیوادارین له‌و كاته‌دا یه‌كێتی كۆنگره‌یه‌كی یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیز سازبكات.