تایبه‌ت: نوچه‌نێت
پارێزگاری نوێی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ باشكردنی خزمه‌تگوزاره گشتییه‌كان له سنوری سلێمانی و دەڵێت”یه‌كێتی پاڵپشتمه”.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه ٢٧-١١-٢٠١٧، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌رسومێكی هه‌رێمی فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربونی دکتۆرهه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر, وه‌ك پارێزگاری سلێمانی واژووكرد.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری نوێی سلێمانی، سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی مه‌رسومی هه‌رێمی بۆ ده‌ستبه‌كاربونی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به مه‌رسومێكی هه‌رێمی، فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربونم بۆ ده‌ركراوه وه‌ك پارێزگاری سلێمانی، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا دوای ناردنی مه‌رسومه‌كه‌م بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم و، ناردنه‌وه‌ی بۆ پارێزگای سلێمانی ده‌ستبه‌كارده‌بم.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر هەروەها رایده‌گه‌یه‌نێت، چیم پێ بكرێت بۆ سلێمانی درێغی ناكه‌م ، بۆ دابینكردنی سوته‌مه‌نی و نه‌وتی سپی و بودجه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، له‌سه‌ر خه‌ت ده‌بین هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، هیوادارین له‌سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا، ته‌نها بۆ موچه نه‌بێت به‌ڵکو بۆ نه‌وتی سپی و بابه‌ته گرنگره‌كانی دیكه‌ش بێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی یه‌كێتی، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی. له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كره‌وه گوتی، یه‌كێتی پاڵپشتمه و له پیش هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بووە، هه‌ر به ده‌نگی فراكسیۆنی یه‌كیتی و فراكسیۆنه‌كانی دیكه بومه‌ته پارێزگار.