ئەبوبەکر هەڵەدنی: لێبوردنی گشتی هەموو حکوم دراوان ناگرێتەوە

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، دەکردنی یاساى لێبوردنى گشتی، مەرجدار دەبێت و بەرەهایی نابێت، کە هەموو حکومدراوان بگرێتەوە.

لە ماوەی رابردوودا پەرلەمانی کوردستان، کاری لەسەر ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی لەهەرێمی کوردستان، کردووە و لەئێستادا پڕۆژە یاساکە لەگفتو گۆکردندایە، بڕیاریشە لەدانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەماندا بخرێتە بەرنامەی کارەوە.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی و ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان، لە بارەی پرۆژەیاساى لێبوردنى گشتییه‌وه‌ رایگەیاند”تاکو ئێستا پرۆژەیاساکە، لە گفتو گۆ و تاوتوێ کردنی داین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەنجومەنی داد وەری، رەنگە لەماوە ئەم مانگەدا یاساکە دەربچێت”.

هەڵەدنی، لەبارەی دەرکردنی پڕۆژە یاساکەش جەختیکردەوە، کە لێبوردنە گشتییەکە، مەرجدار دەبێت و بەڕەهایی نابێت، کە هەموو حکومدراوان بگرێتەوە.

سەبارەت بەو کەسانەی، کە لێبوردنە کە دەیانگرێتەوە، گوتی”ئامانج لەو لێبوردنە ئەوەیە، کە دەرفەتێکی دیکەبدرێت بەو کەسانەی چاکساز بوون لەناو زیندانەکان، هەروەها ئەوانەی کە دۆ سییەکانیان ئاشتەوایی و تەنازولی تێدایە، بۆئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێنەوە ناوکومەڵگاو، دەست بەژیانی ئاسایی خۆیان بکەن “.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com