نوچەنێت
لە وەرزی دوەمی خوێندندا، ئۆفی رۆژانی شەممە، لە قوتابخانە و خوێندنگەكانی هەرێمی كوردستاندا نامێنێت. وەزارەتی پەروەردە، داوای ئامادەكاری كردوە.
بەپێی نوسراوێك، كە واژۆی دکتۆر پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، ئاراستەی پەروەردە گشتییەكانی پارێزگاكان كراوە، دەڵێت”لە وەرزی دوەمی خوێندنی ئەمساڵدا، ئۆفی رۆژانی شەممە نامێنێت كە لە سەرەتای ئەمساڵی خوێندندا و بۆ كەمكردنەوەی گوشاری مامۆستایان، بە هۆی دواكەوتن و كەمكردنەوەی موچە بڕیاری لەسەردرابو”.
لە نوسراوەکەدا هاتووە”پێویستە پەروەردەكان ئامادەكاری بكەن، بۆ نەمانی ئۆفی رۆژانی شەممە و رای خۆشیان لەو بارەیەوە رابگەیەنن”.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، راشیگەیاند”لە وەرزی دووەمی خوێندندا، ئۆفی شەممان نامێنێت بۆیە دەبێت پەروەردەكان پێش نەمانی ئۆفەكەی ئامادەكاری بكەن و ڕای خۆیان بڵێن”.
هەر لەو نوسراوەدا، باسی نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان كراوە و ئاماژەی بە هیمەت و هاوكاریی دایكان و باوكانی قوتابیان و خوێندكاران كردوە، بەو مەرجەی ئەو هاوكارییە دور بێت لە كارگێڕیی قوتابخانەكان.