تایبه‌ت: نوچه‌نێت
به‌رپرسی ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئیستا مه‌رسوم بۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌رنه‌كراوه ، ئەمڕۆ لە راگەیاندن بیستومانە.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دکتۆر ئیسماعیل نامیق، به‌رپرسی ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی واژوو كردنی مه‌رسومی ده‌ستبه‌كاربونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، وه‌ك پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نها له راگه‌یاندنه‌كان بیستومانه و هیشتا ئاگاداری ده‌ركردنی مه‌رسومی هه‌رێمی نین، له لایه‌ن نیچیر‌ڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، بۆده‌ستبه‌كاربونی دکتۆرهه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك پاریزگاری سلێمانی.
ئیسماعیل نامیق ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه ، كه گوایه له كۆبونه‌وه‌ی رابردوی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتی ، یه‌كێتی داوای دواخستنی وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری سلیمانیان له گۆڕان، كردبیت.