سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ: لیستی کراوە، ئەولەویەتی هەڵبژاردنە لای ئێمە

0

 نوچەنێت:تایبەت

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، لە سەر شێوازی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، ئەوەی لای ئێمە ئەو لەویەتە لیستی کراوەیە و ئەگەر ئەوەش نەبوو لیستی نیمچەکراوە.

لە ئێستادا هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم، تەوەرێکی کراوەیە لەنێوان پێشخستن و ئەنجامدانی لەکاتی خۆیدا، شێوازی هەڵبژاردنەکان لیستی کراوەدەبێت یان نیمچەکراوە یان داخراو، ئەمەش لەکاتێکدایە زۆربەلایەنە سیاسییەکان، ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مەڕوان گەڵاڵی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بۆ چونی حیزبەکەی لە سەر شێوازی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند”لە ناو سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی، ئەوبابەتە گفتوگۆی لەسەرکراوە، پێمان باشە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم، بەلیستی کراوەبێت”.

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، کە ئەو لەویەت لای کۆمەڵی ئیسلامی، لیستی کراوەیە و ئەگەر ئەوەش نەبوو لیستی نیمچەکراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com