نوچەنێت
سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگه‌یەنێت، ئیمزای ده‌ستبه‌كاربونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری وه‌ك پارێزگاری سلێمانی كردوه و، ده‌توانێت ده‌ست به‌كارە کانی بكات.
رۆژی دووشەممە ٢٧-١١-٢٠١٧، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا له‌شاری هه‌ولێر رایگەیاند” مه‌رسومم بۆ هه‌ڤاڵ هه‌بوبه‌كر پارێزگاری نوێی سلێمانی، ده‌ركردوه و دەتوانێت دەست بەکارەکانی خۆی بکات”.
لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا ، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، کە گفتوگۆی نێوان لایه‌نەسیاسیەکان باشبون و ئێستا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی، ده‌كرێت. له‌كاتێكدا من پێشتر وتومه ئه‌م حكومه‌ته كاتییه.
له‌باره‌ی دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌وه، سەرۆک وەزیرانی هەرێم گوتی”هه‌ركاتێك گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان كۆتاییهات، ئه‌وكاته واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاریده‌كه‌ین”.