سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان: لەتۆماری دەنگدەراندا زیاتر لە ١٠٠ هەزار ناوی مردوو- و دووبارە لادەبرێن

0

نوچەنێت

سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، نزیكەی شەش هەزار ناوی دووبارە و ٩٥ هەزار ناوی مردوو، لە تۆماری دەنگدەران لادەبرێن.

هەندرێن محەمەد سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستا،ن بەئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاندووە” ئێمە هەفتەی رابردوو پەیڕەوێكمان دەركرد، پەیڕەو لە كۆمیسیۆن وەكو یاسا وایە، ئەو پەیڕەوە كارگێڕی هەڵبژاردنی پابەند كردووە بەدەرهێنانی نزیكەی شەش هەزار، ناوی دووبارە و دەرهێنانی نزیكەی ٩٥ هەزار ناوی مردوو”.

هەروەها ئاماژەی بەوەدەکات، کە جگە لە جیاكردنەوەی ناوی دەنگەرانی تایبەت، دەرهێنانی ناوی ئەو دەنگدەرانەی لە پارێزگاكانی تر بوون، واتە ناوی دەنگدەرانی ئاوارەكانی ناوەوە بوو، ئەمانە هەموو لە ‌داتابەیسەكان دەرهاتوون، ئێمە ئامادەین بۆ ئەوەی ئەو داتابەیسە لە پەرلەمان بخەینەڕوو، بۆ ئەوەی متمانە لە‌نێوان حزبە سیاسییەكان و ئەو تۆمارنامەیە دروست بكەین.

هەندرێن محەمەد دەڵێت، بە‌گشتی لە عێراق پشت دەبەسترێت بە داتاكانی كۆمپانیای خۆراك، ئێستا ئەو هەڵبژاردنەی عێراق ئامادەكاریی بۆ دەكات لە ١٥ی ئایاری ساڵی ٢٠١٨ ئەنجامی بدات، هەمان ئەو داتایەنەیە كە ئێمە بەكاریان دەهێنێن، چونكە ئەوانیش پشت بە داتاكانی كۆمپانیای خۆراك دەبەستن، ئەوانیش بایۆمەترییان كردووە، بەڵام رێژەكەی كەمە.

هەندرێن محەمەد، ئەوەش دەخاتەروو”ئیشی زۆر بنچینەییمان لە تۆمارنامەی دەنگدەران كردووە، لەماوەی كەمتر لە ١٥رۆژ هەموو ئەو داتایانە ڕادەگەیەنین، چەند ناو دووبارەیە دەرهێنراوە بۆ نمونە، مەبەستمان چییە لەم ڕاگەیەناندنە، یان ناوێك هەیە چوار جار دووبارە بووەتەوە، ئەو ناوە دەردەهێنین و دەبێت ئەو دەنگدەرە سەردانی تۆمارنامە بكات و ناوی زیاد بكات، چونكە ئەو ناوانە بە هیچ شێوەیەك لە تۆمارنامەكانمان نامێنن، ئەو ناوانە جیادەكرێنەوە، رەنگە مافی كۆمەڵێك خەڵك بخورێت، بەڵام لە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەرفەت بەو خەڵكە دەدەین، كە راستەقینەن بۆ ئەوەی ناوی خۆیان تۆمار بكەن”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com