
ئارام قادر: پشتیوانی هەر کارێکی مەدەنی دەکەین کە لەچوارچێوەی یاسا‌و بۆ بەرگری لەمافی هاوڵاتیان بێت
نوچەنێت . رزگار
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، پشتگیری لەهەر گردبونەوەو کارێک دەکەن، کە لەچوارچێوەی یاسادا بێت، رەتیشی دەکاتەوە کە ئەوان وەک ئۆپۆزسیۆن دەنگیان بە لە%٧٠ ی بودجە دابێت.
ئارام قادر سەرۆکی فراکسۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنیت، لەمەڕ پشتیوانیان بۆ ئەو گردبونەوە جەماوەریانەی کەبڕیارە ئەمرۆ رێکبخرێن رایگەیاند”ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پشتیوانی هەر‌كارێكی مەدەنی ده‌كه‌ین كه له‌چوارچێوه‌ی یاسادا‌و له‌پێناو به‌رگری كردن له‌مافه‌كانی هاوڵاتیدا بێت، هه‌روەک چۆن ئیمه وه‌ك ئه‌ركێكی په‌رله‌مانتاری له‌هۆڵی په‌رله‌ماندا به‌رگریمان له قوتی خه‌ڵك كرد به‌گفتوگۆ و ره‌خنه وتێبنییه‌كانمان، ئێستاش پشتیوانیان لێ ده‌كه‌ین له‌كاتیكداهاوڵاتیان داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن”.
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، کە ئۆپۆزسیۆن تا دەنگدان بە بڕەپارەی هاوکاری حزبەکان رەخنەی نەبوبێت و دوای پەسەندکردنی ئەو بڕگەیە کە تێیدا حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنیش سودمەندن، بەدەنگ هاتوون لەدژی بوودجە، لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت دەڵێت”ئێمه رەخنەی زۆرمان لەسەر برگه‌ی بودجه‌ی حزبه‌كان هەبوو، به‌تایبه‌ت كه چه‌ندین ساڵه بێ حساب و به‌ره‌هایی وه بێ بوونی پێوه‌رێكی زانستی، ئه‌و پاره‌یه دابه‌شده‌كرێت، دووجارداوای لیستی ئەو حزب و رێكخراوانەمان كردووه كه حكومه‌ت بۆمان بنێرێت، تا بزانین حزبه‌كان له كوردستان چه‌ند وه‌رده‌گرن، و ئه‌وریكخراوانه كێن بودجه وه‌رده‌گرن؟، بەڵام حكومه‌ت هه‌ر وه‌ڵامی نه‌داینه‌وه، ئێمه داكۆكیمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد، له‌زۆرترین كاتدا دەبێت 3 مانگ تێپه‌رنه‌بێت، یاسای بوجه‌ی حزبه‌كان په‌سه‌ندبكرێت، چونکە پاره دابه‌شكردن به‌سه‌ر حزب و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌بێ پێوه‌ر نایاساییه، به‌ڵام گه‌ر پێوه‌رێك هه‌بێت دادگه‌ری و شه‌فافیه‌ت تێیدا به‌رقه‌راربێت، كاریكی یاساییه وله‌هه‌موودونیادا حزبه‌كان بودجه‌یان هه‌یه”.
ئارام قادر، بۆ نوچەنێت لێدوانەکانی سەرۆکی پەڕلەمان رەتدەکاتەوە، کە ئۆپۆزسیۆن دەنگی بە لە % ٧٠ی بودجە دابێت و رایگەیاند”ئێمه له %70 بوجه‌كه‌مان به‌سه‌ند نه‌کردووە، زۆربه‌ی برگه وماده‌كان به‌سند نین، ئێمه له‌ناوهۆڵی په‌رله‌مان بووین پێشنیاره‌كانمان پێشكه‌شده‌كرد و ره‌خنه‌كانمان ده‌گرت، به‌ڵام زۆربه‌ی ره‌خنه و پێشنیاره‌كانمان له‌ژێر حوكمی زۆرینه و كه‌مینه ره‌تكرایه‌وه، ته‌نها له‌چه‌ند هێڵێكی گشتی ده‌نگمان به‌بودجه داوه، وەک هه‌ندێك برگه ومادده كه به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی تێدابووه، ئەگەرنا برگه جه‌وهه‌ریه‌كان دژ بووین وه‌ك مه‌سه‌له‌ی دیارنه‌بونی داهات و كورتهێنان، كه كورتهێنانیكی سیاسیه”.
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەڕلەمانی کوردستان، پێشی وایە، ناکرێ هەرچی بڕیارە بەزۆرینەو کەمینە تێپەڕێنرێت و دەڵێت”هه‌ندێك شت نابێت برواته ژێر پره‌نسیپی ده‌نگدانه‌وه، بۆنمونه بودجه به‌و ورده‌كاریه‌وه تۆماربكرێت یان نا، سه‌رچاوه‌كانی داهات دیاری بكرێت یان نا، ئه‌مه مافی هه‌مووهاوڵاتیانه و ده‌بێت رون و ئاشكرا بێت، بەڵام بوارنیه ته‌وافق له‌سه‌ر ئه‌و شتانه بكرێت كه مافه و نابێت كه‌س خۆی به‌خاوه‌نی ئه‌ومافانه بزانێت”.
ئارام قادر: پشتیوانی هەر کارێکی مەدەنی دەکەین کە لەچوارچێوەی یاسا‌و بۆ بەرگری لەمافی هاوڵاتیان بێت
0
Share.