نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەوڵەكانیان بۆ رزگاركردنی كچانی ئێزیدی بەردەوامدەبێت.
ئهمڕۆ دووشهمه ٢٧-١١-٢٠١٧، لە هەڵمەتی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە شاری هەولێر، نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، وتارێكی پێشكەشكردو رایگەیاند”دە ساڵە هەڵمەت دژی توندوتیژی دژی ژنان رادەگەیەنین، چالاكییەكان بۆ نەهێشتنی توندتیژی دژی ژنان زیاتر دەكەین. كاری جدیمان بۆ پرسەكانی ژنان كردووە، هەوڵەكانمان بۆ رزگاركردنی كچانی ئێزیدی بەردەوام دەبێت”.
نێچیرڤان بارزانی، ئاماژەی بە خاڵێکی گرنگ کردو گوتی”داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەم، لەكاتی دەركردنی بڕیاری لێبوردنە گشتییەكاندا ئەو كەسانە نەگرێتەوە، كە بەتۆمەتی شەرەف ژنانیان كوشتووە”.