‌باڵیۆزی‌ هۆڵەندا لە عیراق: پشتگیری‌ دانوستانی‌ نێوان هەولێر بەغدا دەکەین

0

 نوچه‌نێت

باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له‌ عیراق دوای کۆبوونەوی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پشتگیری‌ دانوستانی‌ نێوان هەرێم و بەغدا دەکەن بۆ تێپەڕاندنی‌ ئەو بارودۆخە سەختەی‌ رووبەڕووی‌ هەرێمی‌ کوردستان بووەتەوە.

ئێوارەی‌ رۆژی‌ یەکشەممە  26/11/2017 ماتیگس وۆڵته‌رز لەگەڵ  نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان کۆبووەوە و هیوای خواست دیالۆگی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ستپێبكه‌ن.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، له‌ دیدارێكدا وۆڵته‌رز مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئاشنابوونی دوا پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو‌، دووپاتیشی كرده‌وه‌ “عیراق و هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی گرنگیی‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هاوپه‌یمانی هۆڵه‌ندان‌ و له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر و به‌رده‌وام ده‌بین”.

هاوکات نێچیرڤان بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ حکومەتی‌ هه‌رێم  جه‌ختیشی‌ له خواستی‌ هه‌رێمی كوردستان بهۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا كرده‌وه و باسی‌ لە رەشنوسی‌ پرۆژە یاسای‌ بودجەی‌ گشتی‌ عیراقکرد بۆ ساڵی‌ 2018 و کەمکردنەوەی‌ پشکی‌ کورد لە پرۆژەکەدا.

هەروەها رۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ‌ زه‌مینه‌سازیی ده‌ستپێكردنی دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا، “هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانیشی له‌ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و ده‌ستپێكردنی دیالۆگ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور دووپات كرده‌وه”.

نێچیرڤان بارزانی‌ ئاماژەی‌ بۆ ئەوەشکرد‌ “به‌رده‌وامی گه‌مارۆكان له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌ بواری گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و كاری رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆش و پێشمه‌رگه‌ برینداره‌كان هه‌یه”.

لە کۆبوونەوەکەدا جانێت ئه‌لبێردا، كونسوڵی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمی كوردستان بەشدار بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com