عێراق لە مەترسیدارترین وڵاتانە بۆ گەشتیارانی بیانی

0

نوچە-هەولێر

رێکخراوێکی نێودەوڵەتی ریزبەندیی وڵاتان بڵاودەکاتەوە، لەسەر بنەمای سەلامەتییان بۆ گەشتیاران. عێراق لەنێوان مەترسیدارترین وڵاتانی جیهان ناوی هاتووە، بەجۆرێک لە ئەفغانستانیش بەدناوترە بۆ سەلامەتی گەشتیاران!

رێکخراوی بەناوبانگی (International SOS) ریزبەندیی وڵاتانی بڵاوکردەوە بۆ ساڵی ٢٠١٨ لەسەر بنەمای سەلامەتییان بۆ گەشتیاران و، تێیدا ئەم وڵاتانە بە مەترسیدارترین شوێن دانراون بۆ گەشتیارانی بیانی: سوریا، لیبیا، یەمەن، سۆماڵ، ئەفیقای ناوەڕاست، عێرق، ئەفغانستان، گینیا و بۆرۆندی.

ئەم وڵاتانەی ئارامترین شوێنن بۆ گەشتیاران: نەرویج، دانیمارک، فینلەندا، ئایسلەندا، سویسرا، سلۆڤینیا و لۆکسمبۆرگ.

رێکخراوی International SOS ، گەورەترین کۆمپانیای خزمەتگوزاریی ئاسایشی گەشتیاری و گەشتیاری تەندروستییە لەسەر ئاستی جیهان، لە ١٠٠٠ ناوچەی جیهان چالاکی هەیە، کە دەکەونە ٩٠ وڵاتەوە و ١١ هەزار فەرمانبەری هەیە و بارەگا سەرەکییەکەی لە بەریتانیا و سەنگافوورەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com