وەزارەتی کارەبا:هەر کەسێك زیادەڕەوی کارەبای کردبێت سزادەدرێت

0

 

نوچەنێت:تایبەت

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی كەمكردنەوەی گوشاری سەر فیدەرەكان، هەڵمەتی بڕینی هێڵە زێدەڕۆییەكان دەستیپێكردوە و دهەر کەسێك زیادەڕەوی کارەبای کردبێت، سزادەدرێت.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، محمەد ئەمین هەورامی گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند”وەکو ساڵانی رابردوو وەزارەتی كارەبا، لەچوار چێوەی کارەکانیدا، بە مەبەستی كەمكردنەوەی گوشاری سەر فیدەرەكان، هەڵمەتی بڕینی هێڵە زێدەڕۆییەكانی دەستپێكردوە”.

هەروەها دەڵێت”لە پارێزگاکاندا هەر فەرمانگەیەك لیژنەی تایبەتی خۆی هەیە و رۆژانە بەدوادا چون دەکەن، بۆ دیاریکردنی زیادە رەوییەکان، هەر کەسێك زیادەڕەوی کارەبای کردبێت، بەپێی جۆرو کاتی سەر پێجییەکەی سزادەدرێت و کارەباکەشی دەبڕێت”.   

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، لەبارەی زیانی بوومەلەرزەکەی دەربەندیخان لەسەر بەرهەم هێنانی کارەبای دەربەندیخان ئاماژەی بۆ ئەوەدەکات، هەندێك زیانی کەمی هەبووە،  بەڵام زیانەکان ئەوەنیە کە کێشەی بۆ تەولیدەکانی کارەبای دروستکردبێت.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com