نوچەنێت
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، رایده‌گه‌یه‌نێت، لە دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌رەوە مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر گۆڕینی دیموگرافیی ناوچه كوردستانییه‌كان هه‌یه و، ته‌عریبێكی تر ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه.
نه‌سره‌دین سه‌عد سندی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به سایتى فه‌رمى ده‌سته‌كه‌ى راگه‌یاندووه”تا ئێستا به‌رچاویان روون نییه له‌سه‌ر داهاتووی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆین له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌غدا هه‌ندێك نه‌رمیی نواندوه، به‌ڵام ده‌رگای گفتوگۆی نه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌ركات گفتوگۆكان ده‌ستیان پێكرد لیژنه دروست ده‌كه‌ین بۆ ئیشكردن له‌سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان، به‌پێی ده‌ستوری عێراق”.
نه‌سره‌دین سه‌عد، رونیدەکاتەوە، كه به‌شێكی كه‌می ناوچه كوردستانییه‌كان له ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ماوه، ئه‌وه‌ی تری زۆربه‌ی زۆری له‌ژێر ده‌ستی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبیدایه.
سندی دەڵێت”له‌دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر پێشێلكارییه‌كی گه‌وره به‌رامبه‌ر كورد له خورماتو- و كه‌ركوك، ئه‌نجام دراوه، خه‌ڵكی كورد كه‌وته به‌ر هێرشێكی زۆر نامرۆڤانه، له‌وانه شه‌هیدكردن و ماڵ تاڵانكردن و خان و ته‌قاندنه‌وه و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان”.
هاوکات ئاماژه‌ى بۆئە‌وه‌شكرد، له‌دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر مه‌ترسییه‌كی گه‌وره، له‌سه‌ر گۆڕینی دیموگرافی ناوچه كوردستانییه‌كان هه‌یه، له هه‌ندێك ناوچه ده‌ست كراوه به گۆڕینی دیموگرافیا و هه‌ندێك عه‌ره‌بی ناوچه‌كانی تر هێندراون بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر، دووباره ده‌ستیان گرتووه‌ته‌وه به‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی خه‌ڵكی كورد، هه‌وڵی زۆریش هه‌یه بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كه، وه‌كوو كاره نایاساییه‌كانی تر، به‌غدا و هه‌ندێك هێزی تر ده‌یانه‌وێت ته‌عریبێكی تر بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم باسی لەوەشکرد، له ناوچه كوردستانییه‌كاندا خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی، بونه و دۆخی ئاواره‌كان باش نییه و ده‌بێ هه‌وڵ بدرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان.
هەروەها ده‌ڵێت”خورماتو ناوچه‌یه‌كی وێرانه و ده‌بێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت، كه‌وا به قانونی ئه‌و ناوچه‌یه به وێرانه حیسابی بۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا ناچار بكرێت قه‌ره‌بوی خه‌ڵكه‌كه بكاته‌وه”.
ئەو بەرپرسەی حكومەت داوادەکات، بە زووترین كات ئاوارەکانی ئەوناوچانە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.