نوچەنێت
مێژووی رۆژی ٢٥ی نۆڤه‌مبەر(١)

ب – زه‌بر و زه‌نگ له چوارچێوه‌ی خێزان، که زۆر به که‌می قسه‌ی له سه‌ر ده‌کرێ به هۆی عه‌یبه‌وه.
یه‌کیک له شومترین جۆره‌کانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان، به تایبه‌تی له کاتی شه‌ڕه‌کاندا زۆر ده‌بینرێت. ریکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، ئه‌م دیارده‌یه‌یان وه‌کوو تاوان دژی مرۆڤایه‌تی ناساندووه. له‌م بارەیەوە جه‌خت له سه‌ر دوو شت ده‌که‌نه‌وه
له ساڵی ١٩٩١ه‌وه که‌مپه‌ینێک به ده‌ستپێشخه‌ری ناوه‌ندی جیهانی ژنان، له زانکۆی راتگێرز بەڕێوەچوو بە ناوی «١٦ رۆژ هه‌ڵمه‌تی جیهانی له دژی توندوتیژییه رەگەزییەکان». مه‌به‌ست له‌و ١٦ رۆژه، له ٢٥ی نۆڤەمبەر تا ١٠ی دیسەمبەره، که رۆژی جیهانی مافی مرۆڤه. له‌م که‌مپه‌ینه دا، ژنان و پیاوانی داکۆکیکاری یه‌کسانی ژن و پیاو، له سه‌رانسه‌ری جیهان به چالاکیی جۆراو جۆری هونه‌ری، میدیایی، تویژینه‌وه‌یی و زانستی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رنجی خه‌ڵکی جیهان بۆ لای ئه‌و توندوتیژییانه رابکێشن، که بناغه‌ی رەگەزییان هه‌یه و له ئاکامه دڵته‌زینه‌کانی ئه‌و توندوتیژییانه ئاگاداریان بکه‌نه‌وه.
توندوتیژی دژی ئافره‌تان لە هەرێمی کوردستان(٢)
بەگوێرەی ئامارێک لە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لە نۆ مانگی ساڵی ٢٠١٧دا لە هەرێمی کوردستان، حەوت هەزار و ٤٤٥ تووندوتیژی دژی ژنان و ئافرەتان تۆمارکراون. لەو ماوەیەدا ٣٨ حاڵەتی کوشتن، ١٦٦ خۆسووتاندن و ٩٥ حاڵەتی ئەشکەنجە و سکاڵا هەبوون.
ئاماری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان، ئاشکرای دەکات، کە ئاستی توندوتیژی بە هەموو جۆرەكانییەوە لەماوەی نۆ مانگی ٢٠١٧دا بەڕێژەی ٢٨.٩% لەچاو نۆ مانگی ساڵی ٢٠١٦ زیادیكردووە.
ئاماری تووندوتیژی دژی ئافرەتان لە نۆ مانگی ساڵی ٢٠١٦:
– کوشتن ٣٠ حاڵەت
– خۆکوشتن ٦٠ حاڵەت
– سوتان ١٦٩ حاڵەت
– خۆسوتاندن ٧٢ حاڵەت
– ئەشکەنجە و سکالا ٤٨١٤ حاڵەت
– دەستدرێژی سێکسی ٧٧ حاڵەت
ئاماری توندوتیژی دژی ئافرەتان لە نۆ مانگی ساڵی ٢٠١٧:
– کوشتن ٣٨ حاڵەت
– خۆکوشتن ٥٨ حاڵەت
– سوتان ١٦٦ حاڵەت
– خۆسوتاندن ٩٥ حاڵەت
– ئەشکەنجە و سکاڵا ٦٩٨٧ حاڵەت
– دەستدرێژی سێکسی ١٠١ حاڵەت
هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان(٣)
هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی عێراق لە هەرێمی کوردستان(٢٠٠٨)
ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەرێمی کوردستان.
یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان لە هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، شەش بەڕێوەبەرایەتی و ٢٧ نوسینگەی لەسەر ئاستی پارێزگا (هەولێر- دهۆك – سلێمانی – ئیدارەی گەرمیان -راپەڕین – سۆران) و قەزاو ناحیەكان كاری لێكۆڵینەوە ئەنجام دەدەن.
دەزگا حکومییەکان:
- دەستەی چاودێری مافی ئافرەتان
- ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان
- کۆمیتەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان
پەیڕەوی ناوخۆ– کومیتەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان (کوردی و عربی)
وەزارەت ناوخۆ:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان:
- بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان هەولێر
- بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان – سلێمانی
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان – دهۆک
وەزارەتەکانی تر:
- وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی – بەرپرسی شێڵتەرەکانی ئافرەتان.
- وەزارەتی ئەوقاف کاروباری ئایینی – بەرپرسی جوڵاندنی هەوڵە ئاینییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان.
رۆڵ و کاریگەریەکانی نێچیرڤان بارزانی، لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان(٤)
سایتی (فرۆنت په‌یج مه‌گه‌زین)، كه به‌شێكه له سه‌نته‌ری ئازادیی (دەیڤید هۆرۆویتز) له كالیفۆرنیا، ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی یه‌كسانی ڕه‌گه‌زی له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانه‌كه‌ی ئەم دواییه‌ی (مه‌لالە یوسف زای)، چالاکی بواری ژنان لە پاکستان و براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ، بۆ هەرێمی كوردستان بڵاو كردووەته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه، كه سه‌ردانه‌كه‌ی (مه‌لالە) و گێڕانی ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی ناوبراو له هەرێمی كوردستان، مانای ئه‌وه‌یه كه له‌و ناوچەیە گرنگیی زیاتر به به‌هێزكردنی ڕۆڵ و پێگەی ژنان ده‌درێت.
ڕاپۆرته‌كه باسی لە دیدار و گفتوگۆی (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و (مه‌لالە یوسف زای) كردووە، كه تایبەت بووە بە چۆنێتیی یارمه‌تیدانی ژنان و كچانی ئاواره، كه به هۆی شەڕی داعشەوە له پڕۆسەی خوێندن دابڕاون و، بە ڕای نووسه‌ری بابەتەکە، چاوپێکەوتنی چالاکێکی دیاری بواری ئافرەتان، ڕەچاوکردن و بەگرنگزانینی مافی ئافرەتانە لە هەرێمی کوردستان.
فرۆنت په‌یج مه‌گه‌زن، له به‌شیكی دیکەی ڕاپۆرته شیکارییەکەیدا باسی له جیاوازیی ڕێژه‌ی توندوتیژی كردووه به‌رامبه‌ر به ئافرەتان، له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌شه‌كانی دیکەی عێراقدا و لەو بارەیەوە، هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی وەبیر هێناوەتەوە، سەبارەت بە یاسای ڕێگری‌کردن لە کوشتنی ژنان لەسەر شەرەف و دەنووسێت، لەو کاتە بەدواوە تاوانەکانی کوشتنی ژنان بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیون. ئەوەش وەک ئامادەکاری ڕاپۆرتەکە خستوویەتەڕوو، ئاماژەیەکە بۆ دەرەنجامی ئەرێنیی یاساکە لە درێژماوەدا و باسی لە لێدوانێکی (نێچیرڤان بارزانی) کردووە، کە دەڵێت،یاساکان دەسەڵاتمان دەدەنێ، كه هه‌نگاوی كرداری و سیسته‌ماتیك بنێین بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاسا هه‌یه بۆ ڕێگری له كوشتنی ژنان، له هه‌مان كاتدا سەنتهریش هه‌یه بۆ پاراستنی ئه‌وانه‌ی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان و دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە لە بەشەکانی دیکەی عێراق یاسایه‌ك بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان نییه و به پێی ڕاپۆرتێكی سایتی (ئه‌لخه‌به‌ر) ته‌نیا له نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥دا (١٤ هه‌زار) حاڵەتی كوشتنی ئافرەتان له به‌شه‌كانی دیکەی عێراق، تۆمار کراوە.
ڕزگارکردنی کچان و ژنانی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش، تەوەرێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەیە و لەو بەشەدا ئاماژە بە کردنەوەی نوسینگەی تایبەت بە ئازادکردنی ئێزدییەکان کراوە لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، کە تا ئێستا ئەو نووسینگەیە توانیویەتی (٣٦٠٠) کەس لە کچان و ژنانی ئێزدیی دیلی دەستی داعش ڕزگار بکات. ئەوەشی بۆ بەدواداچوون و گرنگیدانی (نێچیرڤان بارزانی) بە دۆسیەی ڕزگارکردنی ئێزدییەکان گەڕاندووەتەوە، بە شێوەیەک کە سەرۆکی حکومەتی هەرێم دڵنیایی داوەتە فەرماندەی هێزی ژنانی ئێزدی، کە هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ ڕزگارکردنی سەرجەم بەدیلگیراوەکانی کوردی ئێزدی.
ئەنجام
بە گوێرەی داتا، یاسا و رێساکان و لە بەرچاوگرتنی هەڵکەوتەی جوگرافیا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاڵپشتی کردنی ژنان و دەرکردنی یاسای تایبەت و گۆڕانکاری لە یاسای باری کەسی عیراق لە هەرێم، دەتوانین بڵێن هەنگاوی باشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ناوە و لە چاو وڵاتانی دەورووبەر، چەند هەنگاوێک لە پێشترە، کە کورد دەتوانێ لە رووی یاسا مەدەنییەکانی هەرێمەوە شانازی بکات و تاکی ژن، دەتوانێت لە ئەگەری روودانی هەر کێشەیەک یان روودانی رووداوێکی توندوتیژی، پشت بە یاسا ببەستێت و بە مافەکانی بگات.
هەرچەند کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگەیەکی عەشایری و خێڵەکییە، بەڵام چەسپاندی ئەو یاسا و رێوشوێن و دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی دژی توندوتیژی دژ بە ژنان، ئاماژەیەکی گەشە بۆ پێشکەوتن لەم کۆمەڵگایەدا، ئەگەر لەچاو گەیشتن بە یەکسانی تەواو لە چاو وڵاتە پێشکەوتووەکان کەمیش بێت، بەڵام بە ئیرادە و باوەڕبوون بە ئازادی و یەکسانی رەگەزی، سەرەڕای هەموو کۆسپەکان، جێگای رێزلێنان و هاوکار کردنە.
هەروەها راستە ئامارەکانی توندوتیژی روو لە زیادبوونە، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانین ساڵانە رێژەی دانیشتووان زیادتر دەبێت و ئەگەری ئەوەش هەیە، کە حاڵەت یان دیاردەی توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان، پێشتر بەهۆی داب و نەریتەوە تۆمار نەکرابێت و پەردەپۆش و لە چوارچێوەی یاسای دیکەدا و بە توندوتیژی هەژمار نەکرابێ، بەڵام ئێستا بەهۆی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و کەناڵەکانی راگەیان و ئاستی وشیاربوونەوەی ژنان و کچان، توندوتیژییەکان تۆمار بکرێن و لێی بێدەنگ نەبن.
سەچاوەکان:
١ـ http://archive.kurdistanukurd.com/ku/wtar.php?id=284
٢ـ http://www.nuche.net/?p=108883
٣ـ http://www.ekrg.org/files/pdf/Personal%20Status%20Law%20Kurdish.pdf
٤ـ http://www.kdp.info/a/d.aspx?l=13&a=101843