نوچه‌نێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو رایده‌گه‌یه‌نێت، پۆستی پارێزگار پشكی كورده‌و ده‌ستبه‌رداری نابین. یه‌كگرتوو پیشنیاری ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه، یان گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رێبوار تاڵه‌بانی كردووه.
ڕۆژی ١٦-١٠-٢٠١٧،هێزه عێراقیه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی، په‌لاماری شاری كه‌ركوكیان دا‌و كۆنتڕۆڵیان كرد، دواتر به بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی، راكان جبوری، جێگری پارێزگاری كه‌ركوك، كرایه پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت، تا ئێستا پارێزگاری نوێ بۆ شاری كه‌ركوك، هه‌ڵنه‌بژیردراوه كه پشكی كورده.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك، له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو سه‌باره‌ت به هه‌وڵی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، رایگه‌یاند، پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ئیستحقاقی كورده، ده‌ستبه‌رداری نابین. ئه‌وه‌ی كوتله‌ی عه‌ره‌ب و توركمانی دەیڵێن، ته‌نها بۆ راگه‌یاندنهو پۆستی پارێزگار مافی ئه‌وان نی یه.
سه‌باره‌ت به پۆسته‌كه‌ی ریبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كه له پشكی یه‌كگرتوه ، جوان حه‌سه‌ن گوتی ، یه‌كگرتوو داوای له كاك ریبوار تاڵه‌بانی كردووه، یان بگه‌ڕیته‌وه كه‌ركوك و دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه‌ببات، یان له بری خۆی كه‌سێكی دیكه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن راسپێرێت، یان ده‌ستله‌كاربكێشیته‌وه، به‌لام رێبوار تاڵەبانی، سوره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی پیشنیاره‌كانی ره‌تكردوه‌ته‌وه.
هاوکات جوان حه‌سه‌ن دەڵێت، ئاسایی بونه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵكی كه‌ركوك، لای یه‌كگرتوو گرنگتره له مانه‌وه‌ی كه‌سێك له پۆسته‌كه‌ی، ئیمه له پیناو كه‌ركوكییه‌كان گه‌ڕاوینه‌ته‌وه.