نوچەنێت- شفقنا
سەرۆکی بانکی ناوەندی عیراق، لە بڕیاری وڵاتەکەی بۆ خستنەڕووی بسەنەدی قەرزکردن بە بەهای دوو ملیار دۆلار ،لە ساڵی داهاتوو راگەیاند.
بەگوێرەی هەواڵنێری شفقنا، بە گێڕانەوە لە هەواڵنێری رویتەرز، “عەلی ئیسماعیل عەلاق” سەرۆکی بانکی ناوەندی عیراق، نیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە ٢٦-١١-٢٠١٧) رایگەیاند، ئەم وڵاتە بە نیازە لە ساڵی داهاتوودا ، بە -بەهای ٢ ملیار دۆلار، سەنەدی قەرزکردن بخاتەڕوو.
سەرۆکی بانکی ناوەندی عیراق، لە وتووێژ لە گەڵ رویتەرز، لە کاتی گەشتکردنی بۆ ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، جەختی کردەوە، کە خەزنکراوی دراوی بیانی وڵاتەکەی، نزیکەی ٤٩ ملیار دۆلار بەرز بۆتەوە و هۆکارەکەشی بەرزبوونەوەی بەهای نەوتە لە بازاڕەکانی جیهان، لە ماوەی پێشوودا.
هاوکات «فیصل الهیمص»، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەران و سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەری کارگێڕی بانکی بازرگانی عیراق-یش (TBI) رایگەیاند، کە ئەم بانکە داوای مۆڵەتی کردنەوەی لقی لە سعودیە کردووە و، رازیبوونی زارەکی بانکی ناوەندی ئەم وڵاتەمان وەرگرتووە.