تایبه‌ت:نوچه‌نێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلیمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم به شێوه‌یه‌كی یاسایی دورخراوه‌ته‌وه ، رێوشوێنه یاساییه‌كانمان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردوه وفه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم تانه‌ی له بریاره‌كه‌ی دادگا داوه.
رۆژی ٧-١١-٢٠١٧ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌رامبه‌ر “پابه‌ند نه‌بوون به ده‌وام” ده‌نگیاندا بۆ “لادان”ی فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له به‌رامبه‌ر هه‌مان پرس، داوای له ئه‌نجومه‌ن كرد رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه‌یان بگرنه‌به‌ر
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئه‌نوه‌ر تاهر جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سه‌باره‌ت به تانه‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه له بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له دانیشتنی ئاسایی خۆی دا ، به ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی بڕیاری دورخستنه‌وه” اقاله ”فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ركردوه ، ئه‌م رێكاره به شێوه‌یه‌كی یاسایی هه‌نگاوی بۆ نراوه ، رێوشوێنی یاساییمان له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن جێبه‌جێكردوه.
ئه‌نوه‌ر طاهر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، کە له كاتی ده‌رچونی بڕیاره‌كه بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ كاك فه‌یسه‌ڵ، ئه‌توانێت تانه له بریاره‌كه بدات وه تانه‌شی له بریاره‌كه داوه ، له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا دادگا ئه‌و پرسه یه‌كلاده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به سویندخواردنی ئه‌ندامێكی دیكه له شوینی ئه‌ندامه دورخراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پاریزگا، ناوبراو گوتی، هه‌ركات دادگا ئه‌و پرسه‌ی یه‌كلاكردەوه، ئه‌و كات فراكسیۆنه‌كه‌ی ئه‌توانێت كه‌سێكی تر بنیرێته ئه‌نجومه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و ببێته ئه‌ندامی نوێی ئه‌نجومه‌نی پاریزگا.