بە بەراورد بە ساڵی 2016 هەمووجۆرەکانی توندوتیژی زیادیكردووە

0

نوچەنێت-تایبەت

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان، رایدەگەیەنێت، لە نۆ مانگی ساڵی 2017دا لە هەرێمی کوردستان حەوت هەزار و 445 تووندوتیژی دژی ژنان و ئافرەتان تۆمارکراون.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2007، بۆ بەرەنگاربوونەوی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لە وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندار بەو پرسەری کردەوە، کە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان نوسینگەی کردووەتەوە. دواتر بە هەوڵی حكومەت و پەرلەمان و رێكخراوەكانی ژنان، یاسایەك لە پەرلەمان بەناوی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزانی دەرچوو. سەرەڕای هەوڵەكانی حكومەت و رێكخراوەكانی ژنان، ئامارەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەریدەخات هێشتا رێژەی توندوتیژی بەرزە.

بەگوێرەی ئامارێک، کە نوچەنێت لە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان وەریگرتووە، لە نۆ مانگی ساڵی 2017دا لە هەرێمی کوردستان، حەوت هەزار و 445 تووندوتیژی دژی ژنان و ئافرەتان تۆمارکراون. لەو ماوەیەدا 38 حاڵەتی کوشتن، 166 خۆسووتاندن و 95 حاڵەتی ئەشکەنجە و سکاڵا هەبوون.

ئاماری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان، ئاشکرای دەکات، کە ئاستی توندوتیژی بە هەموو جۆرەكانییەوە لەماوەی نۆ مانگی 2017دا بەڕێژەی 28.9% لەچاو نۆ مانگی ساڵی 2016 زیادیكردووە.

ئاماری تووندوتیژی دژی ئافرەتان لە نۆ مانگی ساڵی 2016:

– کوشتن 30 حاڵەت 
– خۆکوشتن60 حاڵەت 
– سوتان169 حاڵەت  
– خۆسوتاندن 72 حاڵەت 
– ئەشکەنجە و سکالا4814 حاڵەت  
– دەستدرێژی سێکسی77 حاڵەت

ئاماری تووندوتیژی دژی ئافرەتان لە نۆ مانگی ساڵی 2017:

– کوشتن38 حاڵەت 
– خۆکوشتن 58 حاڵەت 
– سوتان 166 حاڵەت 
– خۆسوتاندن95 حاڵەت 
– ئەشکەنجە و سکاڵا 6987 حاڵەت 
– دەستدرێژی سێکسی 101 حاڵەت 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com