نوچەنێت
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەبێ دروستکردنی قەوارەیەکی سەربەخۆ بۆ کورد، ئاسایش و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نایەتەدی.
موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق، بە کوردستان ٢٤ ی راگەیاندووە”بەبێ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەلی کورد و دروستکردنیقەوارەیەکی سەربەخۆ بۆ کورد، ئاسایش و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نایەتەدی”.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە پەرلەمانی عێراق، هەروەها دەڵێت”چارەسەری کێشەکانی کورد، بەبێ وەرگرتنی بۆچونی گەلی کورد مەحاڵە چارەسەر بکرێت. هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان، هیچ کاریگەری لەسەر دۆزی رەوای گەلی کوردستان نابێت”.