تایبه‌ت:نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئیستا حكومه‌تی عیراق و عه‌بادی ته‌نها له راگه‌یاندنه‌كان پرسی موچه‌ی كوردستان ده‌وروژێنن و به‌كردار هیچیان نه‌ناردوه، وه‌ك ده‌نگی ده‌هۆڵه هه‌ر له دوره‌وه ده‌نگی دێ.
دوای كۆنتڕۆڵكردنی شاری كه‌ركوك له ١٦-١٢-٢٠١٧، له‌لایه‌ن سوپای عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ كه‌متر له نیوه كه‌مبۆتەوە، بۆیە به‌رده‌وام به‌رپرسانی عێراق وحه‌یده‌ر عه‌بادی، باس له ناردنی به‌شه بودجه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئەوە تا ئیستا ته‌نها ده‌نگۆیه و بە قسەی بەرپرسان هیچ بودجه‌یه‌ك نه‌هاتوه.
له لیدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، تارق گه‌ردی په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ٢٠١٨ی عیراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند، دوای ره‌وانه‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ٢٠١٨ بۆ په‌رله‌مان ، ته‌نها دوای یه‌ك ڕۆژ پرۆژه یاساكه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گه‌ڕێندرایه‌وه به بیانوی بونی كه‌موكوڕی زۆر له پرۆژه یاساكه‌دا، تا ئێستا نه‌نێردراوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان ، ده‌ڵێت” عه‌بادی ته‌نها ده‌هۆڵ ده‌كوتێت و تا ئیستا هیچ بودجه‌یه‌كی نه‌ناردوه “.
تارق گه‌ردی دەڵێت، هه‌موو فراكسیۆنه كوردییه‌كان هۆشداریمان داوه‌ته به‌رپرسانی عێراق، ئه‌گه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێته‌وه %١٧ئه‌وا كاردانه‌وه‌یه‌كی یه‌كده‌نگ و یه‌كگرتومان ده‌بێت و ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه.
هەروەها دەڵێت، چونی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا، پێویستی به ئۆكه‌ی هه‌رێم و ناوه‌نده ، چونكه ناكرێ هه‌رێمی كوردستان وه‌فد بنێرێت و كه‌س ئاماده‌نه‌بێت له‌گه‌ڵی كۆببێته‌وه، یان له‌گه‌ڵ كه‌سانی نا تایبه‌تمه‌ند و ده‌ست نه‌ڕۆشتوو كۆببێته‌وه.