نوچەنێت
بریارده‌ری لیژنه‌ى به‌رگرى له‌مافى ئافره‌تان، لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەراورد بەساڵانی رابردوو رێژەی توند‌و تیژییەکان بەرامبەر ئافرەتان، بەشێوەیەکی گشتی، رووی لەزیادبوون کردووە.
ساڵانە لە هەموودونیادا لەرۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان، چەندین چاڵاکی جیاواز بەمەبەستی کەمکردنەوەی توند‌و تیژیەکان دژی ئافرەتان لەجیهاندا بەڕێوەدەچێت. ئەمڕۆ شەممە ٢٥-١١-،٢٠١٧ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی لەهەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت”جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌موو كۆمه‌ڵگه و دامه‌زراوه حكومی و ناحكومییه‌كان، پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ به‌دیهێنانی كوردستانێكی خاڵی له توندوتیژی و پێشێلكاری مافی ئافره‌تان”.
لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، حەیات مەجید ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و بریارده‌ری لیژنه‌ى به‌رگرى له‌مافى ئافره‌تان، لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی کێشەکانی ئافرەت لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند”بەپێی ئەو بەدواداچوونەی ئێمەکردوومانە، ئەو کەیسانەشی کە هاتوونتە بەردەستی ئێمە، بەداخەوە بەراورد بەساڵانی رابردوو رێژەی تووند‌و تیژییەکان بەرامبەر ئافرەتان، بەشێوەیەکی گشتی، رووی لەزیادبوون کردووە، ئەم رێژەیەش لەشارێکەوە بۆشارێکی دیکە جیاوازە”.
حەیات مەجید، هۆکاری سەرەکی زیادبوونی تووند‌و تیژیەکانی گەڕاندەوە بۆ ئەو قەیرانە دارایییەی لەهەرێمی کوردستان هەیە ودەڵێت”بژێوی ژیانی خەڵک بەجۆرێك سەختە، کاریگەری کردووەتە سەر خێزانەکان، هەڵبەت لەناو خێزانەکانیشدا ئەوانەی کە دەژین، ئافرەت هەمیشە پشکی شێری لە نەهامەتی و تووند‌و تیژییەکان بەر دەکەوێت”.
بریارده‌ری لیژنه‌ى به‌رگرى له‌مافى ئافره‌تان، ئاماژە بەوەدەکات، کە لە ٢٥ نۆڤەمبەرەوە هەڵمەتی بەرەنگار بوونەوەی تووند‌و تیژی دژی ئافرەتان رادەگەیەندرێت، کە مەبەست لێی هۆشیارکردنەوەی ئافرەتانە لەسەرئاستی هەموو دونیا.