تایبه‌ت:نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای په‌سه‌ندكردنی له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، په‌رله‌مان یاساكه تاوتوێ ده‌كات بۆ په‌سه‌ندكردنی.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شوان شێخ ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاره ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، به ئاماده‌بونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ، یاسای باج و گومرك گفتوگۆ بكه‌ین ، ئه‌گه‌ر گه‌شتینه ئه‌نجام په‌سه‌ندنی ده‌كه‌ین و به‌رزی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆئه‌وه‌ی بخریته كارنامه‌ی داهاتووی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه.
شوان شیخ ئه‌حمه‌د ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، له ئیستادا بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كان له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی دیكه‌وه شكیندراوه و ئه‌وانیش به‌شدارن له لیژنه‌ی یاسایی، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به لیكتێگه‌یشتن و ته‌وافق ئه‌م بابه‌تانه تێپه‌ڕێنین.