کوردستان: رەتیدەکاتەوە هیچ کاتێک دیاری کرابێ بۆ ناردنی شاند بۆ بەغدا

0

نوچە-هەولێر

حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە، کە باس لە نارندنی شاندی کوردی دەکەن بۆ بەغدا، بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ چارەسەری کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەردوولا.

سکرتێری رۆژنامەوانیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەو هەواڵانەی باس لە بەڕێکەوتنی شاندی حکومەتی هەرێم دەکەن بۆ بەغدا، دوورن لە راستییەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تا ئێستا هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ سەردانی شاندی هەرێم بەرەو بەغدا و ئەوەی لەبارەی گفتوگۆی هەولێر-بەغدا دەگوترێ تەنیا قسەیە و نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com