هەناردەی نەوتی کوردستان دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە

0

نووچە-هەولێر

لەو رۆژانەی دوایی، هەناردەی نەوتی کوردستان هەندێک زیادیکردووە، بەڵام بەراورد بە قۆناخی بەر لە داگیرکردنی کەرکوک، رێژەکە هێستا کەمە.

بەپێی داتای دەزگاکانی نەوت، لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی رابردوو هەناردەی رۆژانەی نەوتی کوردستان بەرزبووەتەوە بۆ ٢٧٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەوە لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم مانگەوە هەناردەی رۆژانەی نەوتی کوردستان، لەنێوان ٢٠٠ بۆ ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوتدا بوو.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەر لە داگیرکردنی کەرکوک لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە، رۆژانە لە بۆری نەوتی کوردستانەوە نزیکەی ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بەندەری جەیهان دەکرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com