فراکسیۆنەکەی مالیکی: بەشێک لە سوننەکان رازی نین بودجەی کوردستان کەمبکرێتەوە

0

نوچە-هەولێر

ئەندامێکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا، کە نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، دەڵێت، بەشێک لە لایەنە سوننەکان بۆ موجامەلەی کوردستان، ئامادە نین دەنگبدەن بۆ کەمکردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە ١٧% ەوە بۆ ١٢.٧%.

ئینتیسار حەسەن، پەرلەمانتار لەو فراکسیۆنە شیعە عەرەبە، دەڵێت “فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا، وای دەبینێ کە رێژەی ١٧% بۆ کوردستان ستەمکردنە لە پارێزگاکانی دیکەەی عێراق و پێمان وایە، ١٢%ی بودجە بۆ کوردستان بەسە”.

هەروەها دەڵێت “کوردستان سالانێکە خۆش دەژی و ئیتر کاتی ئەوەیە ئەوانیش وەک نەینەوا و بەسراو پاریزگاکانی تر، بەشیان لە کولێرەکەدا هەبێ و مافی هەمووان بە دادپەروەری بدرێ”.

ئینتیسار حەسەن، رەخنە لە هەڵوێستی سوننەی عەرەب دەگرێت، کە گوایە موجوماەلەی کوردستان دەکەن “بەشێک لە لایەنە سوننەکان بۆ موجامەلەی کوردستان، ئامادە نین دەنگبدەن بە کەمکردنەوەی بەشە بودجەی کوردستان و ئەو کارە لەسەر حسابی ئاوارە و کۆچبەرانی شارەکانیان دەکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com