حکومەتی هەرێم، هاوخەمی ئاراستەی گەلی میسر دەکات

0

نوچەنێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئیدانەی هێرشە تیرۆرستییەکەی میسر دەکات و بە تاوانێکی گەورە ناوی دەبات.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەێندراوێکدا، دەڵێت، بە توندی ئەو هێرشە تیرۆرستییەی سەر مزگەوتی رەوزەی ناوجەی سینا دەکەین، ئەوە تاوانێکی دڕندایە.

هاوکات سەفین دزەییی، سەرەخۆشی و هاوخەمی حکومەتی هەرێمی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان و گەل و حکومەتی میسر کردو، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.

لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆرستی بۆ سەر مزگەوتێک لە ناوچەی سینا لە میسر، ژمارەی قوربانیان تا ئێستا گەیشتۆتە ٢٣٤ کەس.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com