مەحمود سەنگاوى: ئەوانەی دەیانەوێ کۆنگرە زوبکرێت بۆ ئەوەیە جارێکتردزەکانی نەوت سەرکردایەتی یەکێتی بکەن

0

 نوچەنێت

ئەندامێکى پێشووى مەکتەبى سیاسى یەکێتى، رایدەگەیەنێت، ئێمە دەموچاوێکی ڕزیوین ناتوانیین سەرکردایەتی حزبێکى گەورەی وەک یەکێتى، بکەن.

 مەحمود سەنگاوى، ئەندامى پێشوى مەکتەبى سیاسى یەکێتى لە کۆنفراسی کۆمەڵەی رێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەڵەبجە رایگەیاند”لەم لاو لا گوێمان لێیە هەندێک برادەر دەڵێن، دەبێت لە ماوەیی  مانگێکدا کۆنگرە ببەسترێت، ئێمە وەک سەرکردایەتی یەکێتی چوار بۆ پێنج ساڵە خەریکین ئەم حزبە تێک دەدەین، ئایا بە یەک مانگ چاک دەکرێتەوە؟ بەتایبەت لەدوای نەخۆش کەوتنی مام جەلال، ئێمە یەکێتی تێکدەدەین”.

سەنگاوى هەروەها دەڵێت”ئێمە دەموچاوێکی رزیوین ناتوانین سەرکردایەتی ئەم حیزبە گەورەیە بکەین، ئەو کەسانەی دەڵین با کۆنگرە لە ماوەی مانگدا ببەسترێت، ئەوان بۆ ئەوەیە دیسانەوە دەموچاوە رزیوەکان و دزەکانی نەوت بێنەوە و ببنەوە بە سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەبری ئەوەی ئاگایان لە بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە و رێکخستنە دێرینەکان و کەمئەندامەکان بێت، هەر خەریکی گیرفان پڕ کردنی خۆیانن”.

ئەندامەکەى پێشووى مەکتەبى سیاسى یەکێتى دەڵێت”ئەگەر ئێمە و مانان جارێکی تر ببینەوە بە مەکتەبی سیاسی، ئەوا کارەساتەکانی پێشوو بەسەر یەکێتیدا دەهێنینەوە، هەمانە ماوەی ٤٠ ساڵە ئەندامی مەکتەبی سیاسییە، بۆیە دەبێت لە ناو یەکێتیدا گۆڕانکاری بکرێت، رێ چۆڵبکرێت بۆ کەسانی دیکە بێنە پێشەوە”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com