نوچە-سکای نیوز
کەناڵی هەواڵی سکای نیوزی عەرەبی، ئەمڕۆ هەینی،٢٤ی نۆڤەمبەر رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر مزگەوتێک لە گوندی “الروضە”هەڵکەوتوو لە پارێزگای سینای باکوری میسر، بە دەیان کەس کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.
بە هۆی ئەم هێرشەوە، بە لانی کەمەوە ٢٣٠کەس کوژراون و نزیک بە ٨٠ کەسیش بریندار بوونە.بە پێێ راپۆرتەکەی سکای نیوز، زۆربەی قوربانیان لە خەڵکی مەدەنی پێکدێن.
بە گوتەی سەرچاوە ئەمنییەکان، هێرش بۆ سەر مزگەوتەکە سەرەتا بە تەقاندنەوەی بۆمبێک دەستی پێکردووە و دواتر ژمارەیک چەکدار تەقەیان لە نوێژکەرەوەکان، کردووە.
پێگەی هەواڵی الیوم السابع، لەم بارەوە لە زاری شایەت حاڵەکان گواستوویەتیەوە، چەکدارە هێرشبەرەکان لە کاتی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی،هێرشەکەیان ئەنجام داوە.
وەزارەتی تەندروستی میسر رایگەیاندووە، کە لە ئەنجامی هێرشەکە بە لانی کەمەوە ٧٥ کەس بریندار بوونە. سکای نیوز لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەو ەکردووە، کە هێرشبەرەکان دوای ئەوەی کە مزگەوتەکەیان گەمارۆ داوە، تەقەیان لە نوێژکەرەکان کردووە.
کەنالی المیادین، لە راپۆتێکی جیاوازدا باسی لە کوژرانی و بریندار بوونی ١٥٠ کەس کردووە.
