نوچەنێت
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت، به ٦٣ دۆلار و ٦٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، لەهەمان کاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری تێكساس به ٥٨ دۆلار و ٥٥ سه‌نت كڕیاری هه‌یه.
رۆژی پێنجشەممە ٢٣-١١-٢٠١٧، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، نرخی نه‌وتی برێنت ٦٣ دۆلار و ٢٠ سه‌نت بوو، هه‌مان رۆژ نرخه‌كه‌ی گه‌یشته ٦٣ دۆلار و ٥٤ سه‌نت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هەینی ٢٤-١١-٢٠١٧، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت به ٦٣ دۆلار و ٣٣ سه‌نت ده‌ستیپێكرد و، دوانیوەنیوەڕۆی ئەمڕۆش نرخەکەی به‌رزبووە‌وه و لەئێستادا به ٦٣ دۆلار و ٦٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.