نوچەنێت
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم، رایدەگەیەنێت، رەنگە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان، کۆتایی مانگی ئادار یان سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
ھەندرێن محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانەکان و راپرسی لە ھەرێم، لەلێدوانێکیدا بۆ سایتی سپۆتنیكی روسی راگەیاند”بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان چەند پێشنیارێکمان داوەتە حکومەتی هەرێم، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمسیۆن دەستیكردووە بە ئامادەكاری”.
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانەکان، باسی لەوەشکردووە، کە لەئێستادا داواکارییەکی زۆر لەلایەنە سیاسییەکانی ھەرێمەوە هەیە، بۆ پاککردنەوەی لیستی تۆماری دەنگدەران، کە ئەوەش ٣ مانگی پێویستە بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەو تۆمارە پاكبکرێتەوە.
ھەندرێن محەمەد دەڵێت”ھەرچەندە کاتێکی دیاریکراو بۆ ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم دیارینەکراوە، بەڵام رەنگە کۆتایی مانگی ئادار یان سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو، ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم بەڕێوەبچێت”.