قایمقامی خورماتو: هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی لە پۆستەکەم لا بدرێم

0

نوچەنێت

قایمقامی قەزای خورماتو رایدەگەیەنێت، هەوڵێکی زۆر هەیە لە لایەن تورکمانەوە بۆئەوەی لە پۆستەکەم لام بدەن، بەتایبەت لە رێگەی ئەنجومەنی قەزای خورماتوو.

شەلال عەبدول، قایمقامی قەزای خورماتو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە”ئێستا ھیچ ھەوڵێک بۆ ھێورکردنەوەی رەوشی خورماتو نییە، چونکە ئێمە شاندی دانوستانکارمان نییە لە نێوان ھەرێم و بەغدا، ئەوەی ھەیە پێش چەند ڕۆژێک لەسەر داوای ژمارەیەک پەرلەمانتار و وەزیر و ئێمەش داوامان لە (حەیدەر عەبادی)، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، فەوجێکی سەر بە گاردی سەرۆککۆمار رەوانەی خورماتو بکرێت، بەڵام حەشدی شەعبی ئەوەی رەت کردەوە، کە ھیچ ھێزێک بچێتە نێو خورماتووەوە، تەنیا گرووپەکانی حەشدی شەعبی و تورکمانەکانن لە سنورەکە “.

شەلال عەبدول ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە رووی یاساییەوە ھەتا ئێستا ھەر خۆم قائیمقامی خورماتوم و مۆڵەتم وەرگرتووە، نزیکترین بەڕێوەبەری ناحیە بە وەکالەت کاروبارەکانی قایمقامیەت بەڕێوە دەبات.

قایمقامی قەزای خورماتو دەڵێت”وەک فەرمی ھیچ زانیاریم بۆ نەھاتووە، کە من لا ببرێم لە پۆستەکەم، بەڵام ھەوڵێکی زۆر ھەیە لە لایەن تورکمانەوە، بەتایبەتی لە رێگەی ئەنجومەنی قەزای خورماتووەوە، بۆ ئەوەی من لا بدەن و کەسێکی تورکمانی سەر بە خۆیان بکەنە قائیمقام “.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com