نوچەنێت
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، راوێژكردن له نێوان كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی و په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه، بۆ دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، له زووترین كاتدا.
جه‌عفه‌ر ئێمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ گوتی”ده‌بوایە هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ٦ی تشرینی دووه‌م بكرێت، به‌ڵام به ناچاری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌مان دواخست، چونكه هه‌م كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، هەم لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئاماده‌كاری ته‌واویان نه‌كردبوو، بۆیه ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ دوو وه‌رزی یاسادانان درێژكرایه‌وه”.
جەعفەر ئیمینکی هەروەها دەڵێت “هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان خرایه ساڵی داهاتوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ئێستاوه لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ستیان به ئاماده‌كاری كردووه. جگه له ئاماده‌كاری ژماره‌یه‌ك لایه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، چه‌ند لایه‌نێكیش هه‌یه داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان نه‌ناردووه”.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژەی بەوەشدا”به مه‌به‌ستی دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوێكی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان ناردووه دوای راوێژكردنی ته‌واو، به‌مزووانه واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری ده‌كرێت، مه‌به‌ستیشمان له دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستبكات به پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی”.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆچوونی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گرنگ ده‌زانێت له دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن و “بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك زیانی پێنه‌گات، پێش ئاشكرا كردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن بۆچوونی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌رده‌گرین”.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و، وه‌زیره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان روونیكرده‌وه كه”نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یوه‌ندی به بۆچوونی خۆی هه‌یه، له‌باره‌ی پۆسته‌كه‌یه‌وه و په‌یوه‌ستیش نییه به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، چونكه په‌رله‌مانتارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كان و دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شدار ده‌بن”.
جه‌عفه‌ر ئێمینكی زیاتر باس لە یوسف محەمەد دەکات”ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده گرنگ نییه. ره‌نگه له چاوه‌ڕوانی رێككه‌وتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا بێت. هاوشێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له كاتی خۆی بۆ دروستكردنی ئه‌م كابینه‌ی هه‌شته‌مه كرا”.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به داوای چه‌ند لایه‌نێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی رزگاری نیشتمانی رایگه‌یاند كه “ئه‌مه پرسێكی سیاسی لایه‌نه سیاسییه‌كانه، هه‌ر پرسێك ببێته پڕۆژه و بهێندرێته نێو په‌رله‌مانی كوردستان، په‌رله‌مان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات به پێچه‌وانه‌شه‌وه پرسه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یوه‌ست نییه به ئێمه‌وه”.
سەبارەت بە دروستکردنی حکومەتی رزگاری نیشتیمانی گوتی”ئێمه له‌بری پشتگیریكردنی به حكومه‌تێكی رزگاری نیشتمانی، داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌م قۆناغه‌دا ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، زۆر ئه‌ركی سەختمان له‌پێشه ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكار نه‌بن، زۆر ئه‌ستمه بتوانین ئه‌م ئه‌ركانه وه‌كو پێویست جێبه‌جێ بكه‌ین”.
باسی له‌وه‌شكرد كه “ئێمه به گومانه‌وه له‌و ده‌نگۆیانه ده‌ڕاونین كه ده‌یانه‌وێت حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی پێكبهێنن، ئه‌م هه‌وڵانه له‌و كه‌سانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه پێشووتر ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوویان نه‌بووه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ده‌یانه‌وێت شكستی خۆیان بخه‌نه ئه‌ستۆی كابینه‌ی هه‌شته‌م، هه‌وڵێكی له‌م جۆره به زیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و به سوودمه‌ندبوونی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه”.