ئومێد محەمەد: ئاسایی بوونەوەی گەشتەئاسمانییەکان، دەکەوێتە سەر گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا

0

 نوچەنێت:تایبەت

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێم رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ بڕیارێکی نوێ لەلایەن بەغداوە، بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەئاسمانییە نێودەوڵەتیەکانی هەرێمی کوردستان، نییە.

دوو مانگ به‌سه‌ر بڕیارى وه‌ستاندنى گه‌شته‌ ئاسمانییە نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمی کوردستان تێپه‌ڕده‌بێت، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ ئاسایی بوونەوەی گەشتەکان، نییە.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ئومێد محه‌مه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێمی کوردستان، لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتەئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی، رایگەیاند”تائێستا هیچ بڕیارێکی نوێ لەلایەن بەغداوە، بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان، نییە. دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، دەکەوێتە سەر گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا”.

ئومێد محه‌مه‌د، ئاماژەی بۆئەوەشکرد، وەستانی گەشتەئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان، گرفتی گەورەی دروستکردووە، بۆ هاوڵاتیانی هەرێم و کوردانی تاراوگە و ئەو کەسانەشی لەکۆمپانیا بیانیەکان، کاردەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com