نوچەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی دوایین قسەکانی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەداتەوە و رایدەگەیەنێت “به پشتبه‌ستن به بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراق، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و رێكار و ده‌ر‌ه‌نجام و لێكه‌وته ناڕه‌وایانه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، كه ته‌نیا له كاردانه‌وه‌ى گشتپرسی دژى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵ و په‌رله‌مانى عێراقه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر”.
رۆژی سێشەممە٢١-١١-٢٠١٧، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ستایشی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گشتپرسی باشووری کوردستان کرد و رایگەیاند،”پابەندین بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و داواش لە برایانی کورد دەکەم پەنا بۆ شەڕ نەبەن”. پابەندی حکومەتەکەیشی بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
رۆژی پێنجشەممە ٢٣-١١-٢٠١٧، سه‌فین دزه‌یى، گوته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وەڵامی لێدوانەکانی رۆژی سێشەممە ٢١-١١-٢٠١٧ی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی دایەوە و دەڵێت “به پشتبه‌ستن به بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراق له ٢٠-١١-٢٠١٧، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و رێكار و ده‌ر‌ه‌نجام و لێكه‌وته ناڕه‌وایانه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، كه ته‌نیا له كاردانه‌وه‌ى گشتپرسی دژى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵ و په‌رله‌مانى عێراقه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر، وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان، سزادانى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق، داخستنى فڕۆكه‌خانه‌كان و هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ى دیكه‌ش كه رۆژى 27-9-2017 ته‌نانه‌ت به‌ر له ده‌رچوونى بڕیارى دادگاى فیدراڵیش، وه‌ك كاردانه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه دژى خه‌ڵك و هه‌رێمى كوردستان ده‌ركراون”.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی پێشمەرگە گوتی “پێشمه‌رگه هێزێكى دانپێدانراوى ده‌ستوورییه، له شكاندنى داعش و پاراستنى وڵات‌دا له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان له پرۆسه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵدا رۆڵى سه‌ره‌كى بینیوه، پێشمه‌رگه نه‌بووایه له شه‌ڕى دژى داعشدا، كه‌ركووك و زۆر ناوچه‌ى دیكه‌ش به هه‌مان ده‌ردى موسڵ ده‌چوون”.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات “پێشمه‌رگه له شه‌ڕى داعشدا هەزار و ٨٠٢ شه‌هید و ١٠ هەزار و ٢٢٣ بریندار و٦٢ ونبووى هه‌یه، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و خودى عه‌بادیش چه‌ندین جار ستایشى رۆڵى هاوكارى و پاڵپشتى و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه‌یان له‌گه‌ڵ سوپاى عێراقدا كردووه، بۆیه ده‌بێ هه‌موولایه‌ك هه‌ر به‌م شێوه‌یه له پێشمه‌رگه بڕوانن و مافه ده‌ستوورییه‌كانى دابین بكه‌ن، به‌داخه‌وه تا ئێستا حكومه‌تى فیدراڵ هیچ ساڵێك مووچه‌كانى نه‌داوه، له كاتێكدا به‌پێى ده‌ستوور پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیستمى به‌رگریى عێراق و ده‌بێ موچه و شایسته داراییه‌كانى له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵه‌وه دابین بكرێت”.
سه‌باره‌ت به پرسى ناردنى مووچه بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، كه چه‌ندین جار له‌لایه‌ن سەرۆکوەزیرانی عێراق باس كراوه، گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه “عه‌بادى چه‌ندین جار گوتوویه‌تى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش هه‌میشه دووپاتى کردووەتەوە كه ئاماده‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو هه‌ماهه‌نگییه‌كى پێویست بكات، به‌ڵام له راستیدا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكى كرده‌یى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵه‌وه نه‌نراوه، ئه‌وان ته‌نانه‌ت ئاماده نین لیستى بایۆمه‌تریى مووچه‌خۆرانیش له هه‌رێم وه‌ربگرن، بۆیه ئیدی خه‌ڵكى كوردستان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى بابه‌تى ناردنى مووچه له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك جددى نییه، به‌ڵكو ته‌نیا قسه‌یه و هیچى تر”.
چەند جارێک حکومەتی عێراق و خودی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناوی هه‌رێمى کوردستانی به پارێزگاكانى باكوورى عێراق و ناوه‌كانى دیكه‌وه ناوناوە، سه‌فین دزه‌یى ڕایگه‌یاند “ناوهێنانى هه‌رێمى كوردستان به هه‌ر ناوێكى دیكه‌ى داتاشراو، به ئاشكرا ناده‌ستوورییه و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه، گه‌لى كوردستانیش به هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانییه‌وه، هاوده‌نگن له‌سه‌ر پاراستنى قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ت سازشى له‌سه‌ر ناكرێت”.