تایبه‌ت:نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نیت، پێشخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به گونجاوتر ده‌زانم له پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی و حكومه‌تی نوێ.
له چه‌ند ڕۆژی رابردودا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فده هاوڕێكه‌ی له سه‌ردانه‌كانیاندا بۆ لای لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان، پێشنیاری پێشخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیان، بۆ لایه‌نه‌كان كردوه له جیاتی پیكهینانی حكومه‌تی كاتی و حكومه‌تێكی ڕزگاری نیشتمانی.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شوكریه ئیسماعیل په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به پیشنیاری سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ پیشخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌جیاتی پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی رایگه‌یاند، من وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازی له پیشخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌م، هه‌تا پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی، چونكه پێكهینانی حكومه‌تی نوێ سەختە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌لی ئیسلامی ئاماژه به‌وه ده‌كات، تا ئیستا وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌و پیشنیاره‌مان تاوتوێ نه‌كردوه، به‌ڵام به هه‌نگاوێكی باشی ده‌زانین به مه‌رجێك تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنیكی پاك به‌ڕێوه ببرێ، ئه‌و كاته گه‌ل كێێ هه‌ڵبژارد با ئه‌و بێت.