نوچەنێت
له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، گه‌نجێك به گوله‌ی تاپڕ گیانی له‌ده‌ستداوه و پۆلیس، ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه ٢٣-١١-٢٠١٧، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی رائید ئیقبال محه‌مه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی سلێمانی، بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه “ئه‌مشه‌و ٢٢ی تشريني دووەمي ٢٠١٧ به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان ئاگاداریان كردین، گه‌نجێك به‌ناوی (ل.م.ص) ته‌مه‌ن 19 ساڵ كاسبكار له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، به گوله‌ی تاپڕ گیانی له‌ده‌ستداوه”.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه. پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامداوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.