نوچەنێت
پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند، لە چوارچێوەی كارو چالاكییە بەردەوامەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لەماوەی دوو هەفتەی رابوردودا چەندین كهس بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزی جۆراوجۆر دەستگیركراون.
ئهمڕۆ پێنج شهمه ٢٣-١١-٢٠١٧، له راگهیهندراوێكدا، پۆلیسی سلێمانی ژمارهی تۆمهتارهكان و جۆری ئهو دزییهی كردویانه ئاشكراكردووه كه بهم جۆرهی خوارهوه بووه.
هەشت تۆمەتبار دەستگیركراون، كە دزییان لە چەند ماڵێك كردووه.
باندێكی پێنج كەسی دەستگیركراون، كە حەوت دوكانیان لەناو شاری سلێمانی بڕیوەو چوار كێشەی دزینی ئاژەڵیشیان هەیە لەدەرەوەی شار.
دووتۆمەتبار دەستگیركراون، كەلوپەلی بیناسازییان دزیوە.
دوو تۆمەتبار دەستگیركراون، كە گیرفانی هاوڵاتیانیان بڕیوە.
سێ تۆمەتبار دەستگیركراون، ئوتومبێبێل و ماتۆڕسكیل-یان دزیوە.
تۆمەتبارێكی بەرەگەز عەرەب دەستگیركراوە، كە بڕی ٣٣٠هەزار دۆلار ی دزیوە، دواتر پارەكە گەڕێنراوەتەوە بۆ سكاڵاكار.
چوار تۆمەتبار، لەسەر فێڵكردن دەستگیرکراون.
تۆمەتبارێكە بە مادەی 14ی ماده هۆشبهرهكان، دەستگیرکراوە.
شەش تۆمەتبار دەستگیركراون، كە هەستاون بە دزینی مۆبایل و لەچەند كێشەیەكی جیاوازدا.