تایبه‌ت:نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت، ئه‌گه‌ر كورد یه‌كڕیز نه‌بێت ناتوانین مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بسه‌نین، بە تایبەت ئێستا کە” عه‌بادی ئیستا له به‌هێزترین كاتی دایه”.
به پێی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ٢٠١٨ی عێراق پشكی كورد له %١٧وە بۆ %١٢.٦٧ كه‌مكراوه‌ته‌وه ، به‌رپرسانی كورد، ئه‌م به‌شه بودجه‌یه ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ودەڵێن، ئه‌و به‌شه بودجەیە‌ی كه ئه‌م ساڵ عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستانی دیاری كردووه، به‌شی موچه‌ی تاكه پارێزگایه‌كیش ناكات .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دکتۆرئه‌مین به‌كر، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به كارتی كورد بۆ زیادكردنی به‌شه بودجه‌كه‌ی بۆ%١٧ رایگه‌یاند ، كورد له ئیستادا یه‌كڕیزنییه و ناتوانێ مافه‌كانی خۆی به‌سه‌ر جكومه‌تی عێراقی دا بسه‌پێنێت،بۆیه ته‌نیا به یه‌كگرتویی ده‌توانین مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بسه‌نین.
ئه‌مین به‌كر ئاماژه به‌وه ده‌كات، کە بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به مه‌رجێك له‌گه‌ڵ دابینكردنی موچه‌ی فرمانبه‌رانی پاریزگای سلیمانییه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه، نه‌بێته هۆی له‌تكردنی هه‌ریمی كوردستان و پیشیلكردنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان.
به‌بڕوای ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ، پیكهێنانی حكومه‌تێكی دیكه، بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی ریگه‌یه‌كی باشه.