هەناردەی نەوتی هەرێم، بەرزترین ئاستی تۆمارکرد

0
نوچەنێت
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەم مانگەدا بەرزترین ئاستی تۆمار کردووە. گەیشتۆتە نزیکەی ٢٧٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە.
دوای کۆنتڕۆڵکردنی نەوتی کەرکوک و بیرەنەوتەکانی ناوچە جێ ناکۆکەکان، لەلایەن هێزە عیراقییەکانەوە، هەناردەی نەوتی هەرێم رووی لە کەمی کردبوو، بەڵام  هەناردەی نەوت لە رۆژانی چوارشەممەو پێنج شەممە بۆ نزیکەی ٢٧٠هەزار بەرمیل بەرزبۆتەوە، کە پێشتر لە نێوان ٢٠٠-٢٣٠ بەرمیلی رۆژانەوە بووە.
ئاژانسی‌ رۆیته‌رز دەڵێت، ئەم رێژەیە لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بەرزترین رێژەی هەناردەی رۆژانەیە، چونکە رێژەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەر لە ١٦ی ئۆکتۆبەر، نزیکەی ٦٠٠ هەزار بەرمیل بووە، واتە هێشتا کەمترە لە نیوەی هەناردەی پێشوو.
هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بریتیه‌ له‌كۆنتڕۆڵكردنی‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ له‌مانگی‌ رابردوودا.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com