نوچە-رۆیتەرز
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەک بڵای کردۆتەوە کە ئەمریکا ژمارەیەک بۆمبی زیرەک بە بەهای ٧ ملیار دۆلار دەفرۆشێتە سعودیە.
بە پێی راپۆرتەکان، کڕینی ئەم بۆبمبە زیرەکانە لە لایەن سعودیەوە، بەشێكە لە رێککەوتنی چەک لە نێوان دوو وڵاتە کە بە بەهای ١١٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت و لە میانەی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سعودیە واژۆ کرا.
لە کاتێکدا کە فرۆشتنی چەک بە وڵاتانی بیانی، دەبێ لە لایەن یاسادەنەرانی ئەمریکاوە پەسەند بکرێت، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تا ئێستا ئەم رێککەوتنە نوێیەی رادەستی کۆنگرێسی ئەم وڵاتە نەکردووە.