نوچەنێت
بەپێی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لەسەرجەم شارەکانی کوردستان، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣-١١-٢٠١٧، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێری داھاتوو بڵاو کردەوە.
بەڕیوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی هەینی لە سەرجام پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئاسمان هەورو نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر و دھۆک، ئەگەری بەفربارین ھەیە.