نوچەنێت-سکای نیوز
چوار وڵات لە قەیرانی قەتەر، واتە سعودیە، میسر، بەحرەین و ئیمارات، دوو دامەزراوە و ١١ کەسیان خستە لیستی تیرۆر و گەمارۆکانیانەوە.
ئەم چووار وڵاتە، جەخت لەوەدەکەنەوە کە ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی پابەندبوونیان بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، بنبڕکردنی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆر و هەوڵەکانیا ن بۆ وەستانەوە لە دژی بیری توندڕەوی و بناژۆخوازانایە.
بە پێی راپۆرتەکەی سکای نیوزی عەرەبی، ئەنجومەنی جیهانی ئیسلام ناسراو بە “مساع و یەکێتی جیهانی زانایانی ئیسلامی بە سەرۆکایەت یوسف قەرزاوی، دوو دامەزراوەی سەرەکین کە خراوەتە لیستی تیرۆر و گەمارۆکانی ئەم چوار وڵاتە عەرەبیە”.
ئەم وڵاتانە رایانگەیاندووە، ئەم دوو رێکخراوە بە کەڵک وەرگرتن لە گوتاری ئایینی وئیسلامی، چالاکی تیرۆرستی ئەنجا دەدەن و پەرە بە دیاردەی توندڕەوی و تیرۆریزم دەدەن.
«شیخ حسن سلطان»، کەسایەتی ئایینی شیعەی بەحرەین و ئەندام پەرلەمانی پێشووی ئەم وڵاتە، کە سەر بە فراکسیۆنی “الوفاق”ە، یەکێک لە کەسە دیارەکانی کە خراوەتە لیستەکەوە.
تۆمەتی ئەم یازدە کەسە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستیە و بە گوتەی وڵاتانی عەرەبی، بە پاڵپشتی راستەوخۆی دەوڵەتی قەتەر، کاروباری تیرۆریستی رادەپەڕێنن.
ناوی ١١ کەسەکە بەم شێوەی خوارەوەیە:
١- خالد ناظم دیاب
۲- سالم جابر عمر علی سلطان فتح الله جابر
۳- میسر علی موسى عبدالله الجبوری
۴_ محمد علی سعید أت
۵_ حسن علی محمد جمعه سلطا
۶_ محمد سلیمان حیدر محمد الحیدر
۷_ محمد جمال أحمد حشمت عبدالحمید
۸_ السید محمود عزت إبراهیم عیس
۹_ یحیى السید إبراهیم محمد موسى
۱۰_ قدری محمد فهمی محمود الشیخ
۱۱_ علاء علی علی محمد السماحی









