نوسینگەی راکان سەعد، گۆڕە بە کۆمەڵەکەی کەرکوک چەکدارانی داعشن

0

نوچەنێت

نوسینگەی راکان سەعد، پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت، راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا باس لەو گۆڕە بەکۆمەڵە دەکات، کە لەگەڕەکی پەنجا عەلی دۆزرایەوەو تێیدا هاتووە”ئەو زانیاریانەی هەندێک سیاسی وروژاندویانە، هیچ بنەمایەکی راستی نییە”.

راکان سەعد، دوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧، کۆنتڕۆڵکردنەوەی کەرکوک بە هاوکاری، گروپێکی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەلایەن حەشدی شەعبییەوە کرا بە پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت.

لەراگەێندراوەکەدا هاتووە، پارێزگاری کەرکووک لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی جێبەجێکردنی خۆیدا، لەسەر رێگای ناحیەی لەیلان، بە یاوەری لەگەڵ نوێنەری کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ، دەزگای شەهیدان، ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا، فەرمانگەی پزیشکی داد، شارەوانی و میدیاکان،  بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی ناوچەکەی کردووە، تاوەکو راستییەکە وەک خۆی ببینرێت.

پێشتر راکان سەعد، ئاسایشی پارتی و یەکێتی، تمەتبار کرد کە گوایە” ئەوانە هاوڵاتی عەرەبن، ئاسایشی پارتی و یەکێتی، کوشتویانن. بەڵام لە راگەێندراوەکەی دواییدا لەو قسەیەی پاشگەز دەبێتەوەو دەڵێت، تەرمەکان چەکدارانی داعشن، بەپێی پشکنینی پزیشکی داد، نەناسراونەتەوە”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com