نوچەنێت
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “پشتگیری لە گفتوگۆ دەکەین، لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان”.
ئەنجومەنی ئاسایش لە راگەیەندراوەکەدا، داوای لەلایەنەکان کرد، دەست بە دیالۆگ بکەن لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا. هەروەها باسی لە بڕیاری دادگای باڵای عێراق، سەبارەت بە گشتپرسییەکەی کوردستان کرد و ئەو راستییەی باسکرد، کە دەسەڵاتە فیدراڵی و هەرێمییەکان پابەندیی تەواویان بۆ رێزگرتن لە دەستوور وەک بنەمایەک بۆ دانوستاندن دوپاتکردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش،سەرنجیان خستەسەر پەسندکردنی هەوڵەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.
ئەنجومەنەکە، داوای لەلایەنەکان کرد-دەست بە دیالۆگ بکەن لە چوارچێوەی دەستووری عێراقد، هەروەها باسی لە بڕیاری دادگای باڵای عێراق سەبارەت بە گشتپرسییەکەی کوردستان کرد و ئەو راستییەی باسکرد، کە دەسەڵاتە فیدراڵی و هەرێمییەکان پابەندیی تەواویان بۆ رێزگرتن لە دەستوور وەک بنەمایەک بۆ دانوستاندن دوپاتکردەوە. لەوە زیاتر، ئەندامانی ئەنجومەنەکە پێشوازییان کرد لە دەربڕێنی ئاشکرای رەزامەندیی سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆ و نیشاندانی پاڵپشتیی تەواوی ئەنجومەنەکە بۆ هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ رێخۆشکردن بۆ گفتوگۆکان. هاوکات لەگەڵ پێویستیی هەڵبژاردنی نیشتیمانیی سەرکەوتووانە لە مانگی ئایاری 2018.
ئەندامانی ئەنجومەنەکە داوا دەکەن، هەموو هەنگاوەکان بگیرێنەبەر بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی خێرخوازانە و سەلامەتانەی هەموو ئاوارە ناوخۆییەکان، بۆ بارودۆخێکی سەقامگیر وی وئەمنی بەزوویی.
ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش، رێزی خۆیان دووبارەکردەوە بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاک و یەکێتیی عێراق. ئەوان هەروەها دوپاتی گرنگیی رێزگرتنیان لە ماف و خواستەکانی هەموو هاوڵاتییانی عێراق کردەوە، لە رێگەی جێبەجێکردنی تەواوەتی دەستوری عێراق.