زانا رۆستایی: ده‌ستێك هه‌یه ده‌یه‌ویت په‌یوه‌ندی نیوان كۆمه‌ڵ و پارتی به‌ره‌و توندی زیاتر بروات
هه‌وڵه میانگیریه‌كان سه‌ریان نه‌كرت، بۆیه كومه‌ڵ وازی لێهێنا و دوای ده‌ست پێكردنی خۆبیشاندانه‌كانیش ده‌بوایه كومه‌ڵ خۆی یه‌كلا بكاته‌وه و واز له هه‌وڵه میانگیریه‌كان بێنێت
چاودێرێکی سیاسی: گرژییەکان بۆنی شەڕی لێدێت و ئەتوانم بڵێم شەڕ نزیکە
تایبەت بە نوچەنێت
گرژییەکانی راگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامی و پارتی بەرەو توندی دەڕوات، پارتی دەست بۆ بەڵگەنامەکان دەبات کەوەک خیانەت بیانداتە پەنای ئەمری کۆمەڵ و کۆمەڵی ئیسلامیش دەست بۆ خستنەڕوی ٣١ی ئاب دەبات و بەرۆژی فرۆشتنی هەولێر باسی دەکات، چاودێرێکی سیاسیش پێی وایە گرژییەکان بۆنی شەڕیان لێ دێت.
ماوەیەکە لەنێوان راگەیاندنەکانی پارتی و کۆمەڵی ئیسلامی گرژی دروستبووە، هەردوولا خەریکی هێرشی راگەیاندنن بۆ سەریەکتر، لەم رۆژانەدا راگەیاندنەکانی پارتی کۆمەڵێک بەڵگەیان لەسەر پەیوەندی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و حزبی بەعس بڵاو کردوەو لەبەرانبەریشدا راگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامی، چەند ڤیدیۆ‌و وێنەیان، بڵاوکردەوە وەک خستنەڕوی پەیوەندی نێوان بەعس و پارتی.
زانا رۆستایی بەرپرسی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتی پێشوی ئەو حزبە، لە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، دروستبونی ئەو گرژییەی بۆ لێک حاڵی نەبوون گێڕایەوە وتی”هۆی گرژیه‌كه ئه‌و بارودۆخه تازه‌یه كه له كوردستان هاتۆته ئاراوه و له‌یه‌ك حالی نه‌بوون و نیه‌تی یه‌كتر تاوانباركردنه”.
رۆستایی بۆ ئامانجی راگەیاندنەکانی کۆمەڵ لە بڵاوکردنەوەی وێنەو بەڵگەنامە، لەسەر پەیوەندی نێوان بەعس و پارتی پێی وابوو ” رەنگە مه‌به‌ست ئه‌وه بیت، خه‌لكیش په‌یوه‌ندی هه‌بوه”.
لەلایەکی تروە لەم رۆژانەدا لەناو گەڕەکەکانی شاری هەولێر بڵاوکراوەیەک بڵاو کرایەوە، کەبەپێی زانیارییەکانی نوچەنیت، ئەو بڵاوکراوە کە لەژێر ناوی “عەلی باپیر بناسە” بڵاو کراوەتەوە، تێیدا باس لەکەسایەتی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەکات، بەرپرسی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی کۆمەڵی ئیسلامی بڵاوکردنەوەی ئەو بڵاوکراوەی لەهەولیر بە” مه‌به‌ستی شكاندنی كه‌سسایه‌تی ماموستا عه‌لی باپیر وه‌كو لایه‌نێكی ئۆپۆزسیۆن” ناساند‌و وتیشی “له بشت ئه‌و بڵاوكراوه‌یه ده‌ستێك هه‌یه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی نێوان، كۆمه‌ڵ و پارتی به‌ره‌و توندی زیاتر بروات”.
ئەگەرچی لەسەرەتای گرژییە سیاسیەکانی کوردستان، عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، چالاکانە لەهەوڵی هێورکردنەوەی بارودۆخەکەدا بوو، هەوڵی میانگیری نێوان لایەنەکانی دەدا، ئێستا ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و حزبەکەشی، بوونەتە بەشێک لەو گرژیانەی کە لەکوردستاندا بونی هەیە، زانا رۆستایی کەسایەتی دیاری ناوکۆمەڵی ئیسلامی و بەرپرسی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئەو حزبە، هۆکاری دوورکەوتنەوەی حزبەکەی لەهەوڵی میناگیری و تێکەڵبونی بەگرژییەکان بۆ ئەوە گێڕایەوە کە”هه‌وڵه میانگیریه‌كان سه‌ریان نه‌گرت، بۆیه كومه‌ڵ وازی لێهێنا و دوای ده‌ست پێكردنی خۆبیشاندانه‌كانیش ده‌بوایه كۆمه‌ڵ خۆی یه‌كلا بكاته‌وه و واز له هه‌وله میانگیریه‌كان بێنێت”.
زانا رۆستایی لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، مەترسی خۆی نەشاردەوە کە”هه‌موو گرژیه‌ك ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵ نه‌كرێت، له وڵاتی ئیمه به‌ره‌و توندوتیژی ده‌روات، چونكه ئیمه فێری گفتوگۆی هیمنانه نه‌بوینه و ده‌سه‌ڵاتیش ره‌خنه‌ی قه‌بوڵ نیه”.
چاودێرێکی سیاسیش کەنەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، تایبەت بەنوچەنێت، وتی “گرژییەکانی نێوان راگەیاندنی پارتی و کۆمەڵی ئیسلامی، بۆنی شەڕو بەیەکدا هەڵپرژانی حزبی لێ دێت” وتیشی” لەناو کۆمەڵی ئیسلامی‌دا، عەلی باپیر پیرۆزەو پارتی بە جاش و خائین ناوی دەبات، لەهەمان کاتدا راگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامیش بۆ وەڵامدانەوە، وێنەی مفاوەزاتە رەسمییەکانی نێوان کورد و حکومەتی عێراقیش لە ساڵی ٩١، وەک بەڵگەی خیانەت و پەیوەندی نێوان پارتی و بەعس پیشانی خەڵک دەدات و دەستیان کردووە، بە خستنە رووی رووداوەکانی ٣١ی ئاب و لەدیارترین دەستبردنیشیان بۆ ئەو باسە، لە ماڵپەڕی رەسمی کۆمەڵدا نوسیویانە “31 ی ئابی 1996 ئەو رۆژی ڕەشەی پارتی هەولێری بە بەعس فرۆشت” لەگەڵ هەمان مانشێت وێنەیەکی بارزانیان داناوە کە وێنەی مفاوەزاتی ساڵی ٩١ە لەو کاتەش کە وێنەی مفاوەزات بکەیتە خیانەت و دەست لەهیچ تۆمەتێک بۆیەک نەپارێزی بێگومان رەدفعل دروست دەبێت کۆمەڵگەی شەرقی وایە ئاستی قبوڵکردنی مەحدودە، بۆیە گرژییەکان بۆنی شەڕی لێدێت و ئەتوانم بڵێم شەڕ نزیکە”.