ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی: هەر کەس چاوی لەوەیە ببێتە سکرتێری گشتی

0

 نوچەنێت

گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی رایدەگەیەنێت، پێشنیارێك لە ئارادایە بۆئەوەی لە كۆنگرەی داهاتوی حزبەكەیدا، پۆستی سكرتێری گشتی یەكێتی نەمێنێت، وەك رێگە چارەیەك بۆ كۆتاییهێنان بە- بەشێك لە ململانێ و ناكۆكییە ناوخۆییەكان.

لەتیف نێروەیی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی کوردستان بەرادیۆی نەوای راگەیاندووە”بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، پێویستە رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆ لەلایەن ئەنجومەنی ناوەندییەوە ئامادەبكرێت، تا لەكۆنگرەدا پەسەند بكرێت و بەر لە سێ ساڵ ئەو رەشنوسەیان ئامادەكردوە”.

 هەروەها دەڵێت”دوای قۆناغی كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی حزبەكەیان گۆڕانكاری لەو رەشنوسەدا دەكەن و پێشنیارێك لە ئارادایە، بۆئەوەی پۆستی سكرتێری گشتی یەكێتی، نەمێنێت و زۆرینەی رەهای ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندیشی لەگەڵدایە”.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی، هۆكاری پێشنیارەكەی بۆ ئەوەگەڕاندەوە، بەهۆی ئەوەی سەرچاوەی بەشێك لەناكۆكی و ململانێكانی ناو یەكێتی لەئێستادا بۆ ئەوەیە، هەر كەس چاوی لەوەیە ببێتە سكرتێری گشتی، بە نەمانی ئەو پۆستەش كێشەیەكی گەورە چارەسەر دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com