زانا رۆستایی: تا پەرلەمان بودجە پەسەند نەکات موچە رەوانەی هەرێم ناکرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ رازیکردنی بەغدا، بۆئەوەی دەستکاری پشکی هەرێم بکرێت، بەڵام نازانین تاچەند ئەم هەوڵانە سەرکەوتوو دەبێت. دەشڵێت “تاکو بودجە لە پەرلەمانەوە پەسەند نەکرێت، هیچ موچەیەك رەوانەی هەرێمی کوردستان ناکرێت”.

رۆژی ٥-١١-٢٠١٧، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەیاسایی بودجەی ٢٠١٨ی پەسەندكرد، بەپێی ئەو بودجەیە، پشكی هەرێمی كوردستان لە ١٧% بۆ ١٢.٦% كەمكراوەتەوە، هاوکات حکومەتی هه‌رێمی کوردستانیش داواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ره‌شنووسى بودجه‌ى فیدراڵى عێراق، ده‌كات.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، زانا رۆستایی، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق رایگەیاند “هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ رازیکردنی بەغدا، بۆئەوەی دەستکاری پشکی هەرێم بکرێت، کە لە ١٢.٦% لە بودجەی  ٢٠١٨ ی عێراق دیاریکراوە، کە ئەوە رێژەیەکی کەمە بۆ هەرێمی کوردستان و بکرێتەوە بە ١٧%، بەڵام نازانین تاچەند ئەم هەوڵانە سەرکەوتوو دەبێت، تاچەند بەغدا گوێ بەداواکاریەکان دەدات”.

ئەندام پەرلەمانەکەی کۆمەڵ ئەوەشی خستەڕوو، رەنگە یەکێك لەهۆکارەکانی دواکەوتنی رەوانەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق، پەیوەندی بەم بڕگەیەوە هەبێت.

رۆستایی لەبارەی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، گوتی “تاکو بودجە لە پەرلەمانەوە پەسەند نەکرێت، هیچ موچەیەك رەوانەی هەرێمی کوردستان ناکرێت، لە پەرلەمانەوە باس لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت، چونکە ئەمانە هەموویان  بەشێكن لە بودجەی عێراق”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com