پەرلەمانتارێک: لەم دۆخەی ئێستا پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی کاتی کارێکی ئاسان نابێت

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی یەکگرتوو رایدەگەیەنێت، لەم دۆخەی ئێستادا پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی کاتی کارێکی ئاسان نابێت، بەڵام ئیرادەیەکی سیاسی بەهێز هەبێت، بە هەموو لایەك دەتوانرێت تێیپەڕێنن و دەشڵێت “دۆخەکە لە هەموو لایەنەکان دەخوازێت بەرپرسانە مامەڵە بکەن”.

بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی، بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێمیانکرد و جەخت لەدروستکردنی حکومەتێکی کاتی دەکەنەوە. هەروەها یەکگرتووی ئیسلامیش، داوای پێکهێنانی حکومەتێکی راگوزەر دەکات. ئەمەس لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی لایەنەکانیان کرد.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، بەهار عەبدولرەحمان، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی هەڵوەشانەوەی حکومەت و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ رایگەیاند “لەم دۆخەی ئێستادا پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی کاتی کارێکی ئاسان نابێت، پێویستی بەئیرادەیەکی سیاسی بەهێز هەیە، چونکە بەپێی ئەزموونی رابردوومان، پێکهێنانی حکومەت لەحاڵەتی ئاسایدا کارێکی ئاسان نەبووە”.  

بەهار عەبدولرەحمان جەختیکردەوە لەوەی، کە حکومەتی هەرێم بەدۆخێکی نائاساییدا تێدەپەڕێت و نەیتوانیەوە قەیرانەکان چارەسەر بکات، بۆیە پێویستە حکومەت پێداچوونەوە بەخۆیدا بکات. گوتیشی “داواکای ئێمە ئە حکومەتێکی یەکڕیزی نیشتمانییە، بۆئەوەی هەموو لایەنەکان یەکڕیزبن و پێکەوە بتوانین ئەم دۆخە نەخوازراوەی رووی لەهەرێمەکامان کردووە تێیپەڕيێنین”.   

پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کێشە و قەیرانانەی، کە روویان لەهەرێم کردووە، زۆر گەورەترن لەوەی کەمتەرخەمی تێدابکرێت، هەرلایەنێکش کەمتەرخەم بێت لەبەرامبەر ئەم دۆخەدا، بەرپرسیار دەبێت لەبەردەم خەڵک و مێژوودا، چونکە گەلەکۆمەکییەکی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لەسەر هەرێمی کوردستانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com