نوچەنێت
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، نامەیەک بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و رایدەگەیەنێت، بەریتانیا لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە رێگەی گفتوگۆ بەردەوام دەبێت، هاوکات پشتگیریى وڵاتەکەیشی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشه‌ممه ٢٢-١١-٢٠١٧، جۆن ویڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق نامەکەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیای گەیاندە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و تیایدا وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا دەڵێت”هه‌وڵێكی جددی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییەكانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور له ئارادایه”.
هەربەپێی راگەیەندراوەکەی ماڵپەری حکومەتی هەرێم لە نامەکەدا هاتووە”بۆریس جۆنسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییەكان لەگەڵ حكومەتى فیدراڵ بەمەبەستى ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییەكان ده‌كات و دووپاتیده‌كاته‌وه بەریتانیا به هه‌مان ئاراسته له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت”.
لای خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سوپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كرد و رایگەیاند “هه‌رێمی كوردستان بەردەوام هه‌وڵی داوه ناكۆكییەكان له رێگه‌ی دیالۆگەوه چاره‌سه‌ر بكرێن، داواش له دۆستانی هه‌رێمی كوردستان دەکەم بۆ زه‌مینه‌خۆشکردنی دیالۆگی نیوان هه‌ولێر و به‌غدا له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بن”.
هەروەها جۆن ویڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق باسی دوا دیداره‌كانی له عێراق و دۆخى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و تیشكى خستەسەر هەوڵەكانى وڵاتەكەى بۆ چارەسەركردنى ناكۆكیییەكانى نێوان هەردوولا.